2025-05-18
119 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ڕابلوس ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ پلانێك هه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆ لیبیا
ناوەندی هەواڵ
په‌ڕه‌ی فه‌رمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تهڕابڵوسی پایته‌ختی لیبیا له تۆڕی ئێكس ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له پلانیدایه بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له غه‌ززه‌وه بۆ لیبیا.
پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، تۆڕی هه‌واڵیی ئێن بی سی ئه‌مریكی بڵاوی کردەوە کە ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ پلانی داناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ملیۆنێك هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه و نیشته‌جێكردنی هه‌میشه‌ییان له لیبیا.
كه‌ناڵه‌كه به پشتبه‌ستن به پێنج كه‌سی ئاگادار له پلانه‌كه هەواڵەکەیان بڵاو کردەوە بە تایبەت، دوای ئەوەی ( ئێن بی سی ) پشتڕاستی کردەوە کە دوو لە سەرچاوەکان ڕاسته‌وخۆ ئاگاداری پلانه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی پێشووتری ئه‌مریكیش دڵنیایی داوە لە ناوەرۆکی هەواڵەکە.
بە پێی هەواڵی کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەکانەوە، ئه‌مریكا زۆر ڕژده له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌دا و ئه‌و بابه‌ته‌شیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لیبیا تاوتوێ كردووه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و ملیاران دۆلاره‌ی لیبیا كه زیاتر له ده ساڵه له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه ڕاگیراوه بیداته‌وه به حكومه‌تی لیبیا.
هەواڵەکە دەڵێت : ئیسرائیل له پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشتمانی لیبیا كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له تهڕابلوسه هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
بەڵام سەرباری ووردی هەواڵەکە و سەرچاوەکانی کەناڵی بی ئێن سی ئەمریکی، وته‌بێژی ئیداره‌ی ئه‌مریكا دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە بەهەمان کەناڵی راگەیاندووە کە : هه‌واڵه‌کە به‌ته‌واوه‌تی دووره له ڕاستییه‌وه، بەو پێیەی دۆخی واقیعیی سهرئهزر ڕێگه به پلانێكی وا نادات و بابه‌ته‌کەش هه‌رگیز گفتوگۆی له‌باره‌وه نه‌كراوه و زۆر نالۆژیكییه.
ئه‌وه‌ی وای كردووه هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی غه‌زه‌ییه‌كان بۆ وڵاتی دووه‌م بڕوا پێكراو بێت ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ چه‌ندین جار ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ده‌یه‌وێت غه‌ززه بكاته ناوچه‌یه‌كی ئازاد، له غه‌ززه هیچ ئاوه‌دانییه‌ك نه‌ماوه، و شوێنێكی بچووكه بۆ ئه‌و هه‌موو دانیشتووانه.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوشیدا بۆ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، دۆناڵد تره‌مپ جارێكی تر دوپاتیكرده‌وه، كه ئه‌مریكا هیواخوازه ده‌ست به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا بگرێت تا بیكات ناوچه‌ی ئازادی، غه‌ززه هیچ شتێكی تێدا نه‌ماوه ڕزگار بكرێت.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیشیدا تره‌مپ فشارێكی گه‌وره‌ی خستبووه سه‌ر وڵاتانی میسر و ئوردن تا به گواستنه‌وه‌ی به‌شی زۆری دانیشتوانی غه‌ززه بۆ وڵاته‌كانیان قایل بن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی شكستیان هێنا، هه‌رچه‌نده هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی هاوكارییه داراییه‌كانی لێ‌كردن كه چه‌ندین ملیار دۆلاره و ساڵانه ئه‌مریكا ده‌یبه‌خشێت به‌و دوو ده‌وڵه‌ته .
-
دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە
|
-
ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له سوریا
|
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن
|
-
ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده ده‌كات
|
-
یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت
|
-
تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن
|
-
سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن
|
-
حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات
|
-
بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە
|
|
|