4   کاتژمێر پێش ئێستا 8002 جار خوێنراوەتەوە

سوپاى عێراق و حەشد بەنیارى هێرشكردنە سەر شەنگالن

 

پاش ئەوەى محەمەد ئەهریس ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا لە لێدوانێكى دا بۆ میدیا عێراقییەكان رایگەیاند، بونى لایەنى تر لەنێو شەنگالدا هۆكارە بۆ ئەوەى پێكهاتەكانى عەرەب و ئێزدییەكان نەتوانن چیدى بگەڕێنەوە بۆ زێدى خۆیان، لە ئێستادا سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى بە نیازن لە قۆڵى موسڵەوە هێرش بكەنە سەر شەنگال.

لەمبارەیەوە ناوبراو ئەوەى بە میدیاكانى عێراق وتوە كە بونى لایەنى دەرەكى هۆكار بوە كە ئیدارەى فەرمى دەوڵەت نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە، لەبەرئەوە تا ئێستا بارودۆخ شلۆقە لە روى سەقامگیرییەوە "بە وتەى خۆى".

ئەهریس لەو لێدوانەى دا ئەوەى خستۆتەڕو كە ئیدارەى ئێستاى شەنگال ئیدارەیەك نییە هەڵبژێردرابێت بەڵكو ئیدارەیەكى سەپێنراوە، چونكە نە قائیمقامى هەڵبژێردراوى تێدایە نە حكومەتێكى خۆجێی تایبەت بە خەڵكى رەسەنى شەنگال، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى 75%ى دانیشتوانەكەى لە موسڵ و هەرێمى كوردستان ئاوارەبون.

لەلایەكى ترەوە محەمەد كاكەیى سەرۆكى لیژنەى ئەمنیى لە پارێزگاى نەینەوا لە لێدوانێكى فەرمیى دا بۆ سەكۆى "ئەلجیبال" ئەوەى رونكردۆتەوە كە دەيان هەزار خەڵكى ئاوارەبوى شەنگال كە زۆرینەى ئێزدیین ئاوارەى ناوچەكانى ترن و لە زۆر شوێن خێمەیان هەڵداوە، ئەمەش بەهۆى نەبونى خزمەتگوزاریى سەرەتایى و روخانى خانوەكانیان و قەرەبونەكردنەوەى خەڵكەكە لە دواى شەڕى داعش.

كاكەیى لە درێژەى لێدوانەكەى دا وتیشى: نەبونى ئیدارەى ناوخۆ لە شەنگال و نەبونى ئاسانكاریى لە رایى كردنى مامەڵەى گەڕانەوەى دانیشتوانەكەى بۆ زێدى خۆیان لەلایەن ئیدارەى فەرمى دەوڵەتەوە؛ هۆكارە بۆ دواخستنى گەڕانەوەى ئێزدییەكان.

هاوكات بە پێى زانیارییەكانى ئیرادە، لە ئێستا حكومەتى عێراق بە هاوكارى هێزەكانى حەشدى شەعبى بە نیازن لە بەرەى موسڵەوە هێرشێكى توندو قورس بكەنە سەر شەنگال و ئیدارەى دەوڵەت بۆ قەزاكە بگێڕنەوە.

جێى ئاماژەیە، لە دواى هێرشەكانى داعش بۆ سەر شەنگال، گەریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە" تاكە هێزبون كە توانییان ژیانى خەڵكى شەنگال و ئێزدییەكان لە تیرۆر بپارێزن و لەو كارەسات و كۆمەڵكوژییە رزگاریان بكەن.

  • نە پارتى لەبەغدا دەكشێتەوەو نە حكومەتى هەرێميش پێكدێت

  • دواى هێرشەكەى دەوحە؛ عێراق ترسى لەهێرشى ئیسرائیل هەیە

  • سوپاى عێراق و حەشد بەنیارى هێرشكردنە سەر شەنگالن

  • لامه‌ركه‌زیى.. ده‌رفه‌تێك بۆ سیستمێكى سه‌قامگیر.. هۆشدارییه‌ك بۆ شه‌رع

  • یه‌كه‌م زه‌نگى هێرش له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه‌.. ئیسرائیل زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراقییەكان بۆ فرۆشتن.. لە ڤاگنەرەوە بۆ گروپى مافیایى

  • پارتى خه‌ریكى چییه‌... درزێك له‌ڕۆژئاوا خه‌ریكه‌ ماڵوێرانى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت

  • كورد لە ئیجەو لیبیا بە دو شێوازى جیاواز دەخنكێت

  • ئەمڕۆ قەتەرو سبەی تورکیا.. ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت

سەرەکی