4   کاتژمێر پێش ئێستا 14861 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌.. هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كات‌و مه‌رجى هه‌یه‌

ئه‌مشه‌و هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌و هه‌رێمیش ڕه‌زامه‌ندیى نیشانداوه‌ نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ش مه‌رجى هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە، کۆبونەوەیەکی گرنگ لەبارەی موچەی هەرێم‌و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وته‌وه‌ بەڕێوەچوه‌.

زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، کۆبونەوەكه‌ لەنێوان سێ وەزیری کورد لەحکومەتی عێراق‌و بەرپرسێکی باڵا لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەگەڵ وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم بوه‌.

زانراوه‌، گفتوگۆیان لەسەر ئەوەکردوە کە دەبێت لەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تائەوکاتەی وەزارەتی نەوت‌و ئەپیکۆر دەگەنە ڕێککەوتن، پەلەبکرێت، هاوکات دەبێت قۆناغ بەقۆناغیش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم زیادبکرێت تا دەگاتە ئاستی پێشوی.

دوای كۆبونەوەكەش سه‌رچاوه‌یه‌ك وتویه‌تى، "حکومەتی هەرێم ئامادەیى نیشانداوه‌، ته‌واوى نەوتەکەی ڕاده‌ستى حکومەتی عێراق بکات‌و ئامادەشە بڕی بەرهەمهێنراوی نەوت، ڕادەستبكات لەدوای گێڕانەوەی 50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ.

ئەوەش ئاشكرابوە، حکومەتی هەرێم ئەم هەنگاوەی بەدوو مەرج بەستوه‌تەوە، یه‌كه‌میان، دروستنەکردنی گرفت لەبەردەم داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم‌و دوه‌میش، تەمویلکردنی موچەخۆرانی هەرێم لەموچەی مانگی حەوتەوە تا مانگەکانی داهاتوو.

  • هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌.. هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كات‌و مه‌رجى هه‌یه‌

  • كونسوڵى به‌ریتانیا ده‌چێته‌ زیندانى كانى گۆمه‌و سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كات

  • ئۆلاجه‌ن پارتێكى نوێ داده‌مه‌زرێنێت

  • ساڵى داهاتوو چى ڕوو ده‌دات.. گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌

  • ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى سوریا ده‌كات

  • هۆشداریی لەکارەساتێكى مرۆیی له‌عێراق دەدرێت

  • ناوى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بڵاوكرایه‌وه‌

  • هه‌ر كه‌س كارتى ده‌نگدان بكڕێته‌وه‌ چى به‌سه‌ر دێت؟

  • هەسەدە: ئەم بەیانییە هێزەكانمان كەوتنە بەر هێرشى دیمەشق

سەرەکی