2   کاتژمێر پێش ئێستا 3959 جار خوێنراوەتەوە

یارمەتى پێشمەرگە دەبێتە دو هێندەو ئەوەى بەغداش كەمدەبێتەوە

 

شارەزایەكی بواری ئەمنی ئاماژە بەوەدەدات کە بڕیارەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ زیادکردنی بودجەی هێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2026، ڕەنگدانەوەی متمانەی واشنتۆن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بە تواناکانی ئەم هێزانە و پێویستيی بەرزکردنەوەی ئامادەیی شەڕکردنیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکانی ناوچەکە.

سەعید مستەفا، شارەزای بواری ئەمنی، لەلێدوانێكى رۆژانامەوانیى دا رایگەیاند، بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە، و زیادبونی بەراورد بە ساڵی ڕابردو، ڕەنگدانەوەی خوێندنەوەی وردی واشنتۆنە بۆ دۆخی ئەمنيی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامیی ترسی سەرهەڵدانەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان.

مستەفا لە درێژەى لێدوانەكەى دا وتیشى: ئامانجی زیادکردنی یارمەتییەكانى پێشمەرگە لە بودجەى نوێ دا؛ دڵنیابونە لەوەی هێزەکانى پێشمەرگە لە بەرزترین ئاستی ئامادەیی دا بمێننەوە.

 بەگوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، لەبودجەی نوێى ئەمریكادا، 61 ملیۆن و 14 هەزار دۆلار بۆ پاڵپشتی و تەیارکردنی هێزی پێشمەرگە لە ساڵی 2026دا تەرخانکراوە، کە بە بەراورد بە بودجەی ساڵی 2025 بڕى هاوكارییەكان 4.7 ملیۆن دۆلار زیادیکردوەو ئەو بودجەی بڕیاریشى لەسەردراوە بۆ كڕینى چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی و جلوبەرگ و کەلوپەلی دیکە تەرخانکراوە.

لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ وەزارەتی بەرگری فیدراڵی لە بەغدا و هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" کەمکردۆتەوە، ئەمەش گوزارشتە لە گۆڕانکاریی لە ئەولەویەتە ستراتیژییەکانی ئەمریكا لە ناوچەکەدا.

هاوكات، زیادکردنی بودجەی هێزی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە ئاستەنگە ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەپەرەسەندندان؛ بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامیی هەڕەشەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە عێراق و سوریا.

ئەم هەنگاوەی ئەمریکا وەک گرنگیدانی واشنتۆن بۆ بەهێزکردنی تواناکانی ئەو هێزە ناوخۆییانە سەیر دەکرێت؛ کە بە هاوپەیمانی بەهێزی خۆى دەزانێت لە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان دا، لەلایەكى ترەوە کەمکردنەوەی یارمەتى و پشتیوانیی بۆ هێزە فیدراڵییەکان لە بەغدا و هێزەکانی سوریاى دیموكرات؛ رەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی ستراتیژییە کە دەتوانێت مشتومڕی بەرفراوان لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دروستبکات.

جێى ئاماژەیە، پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە بەشێکە لە هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو باشترکردنی ئامادەیی هێزەکانى پێشمەرگە لە هاتنەپێشى هەر پێشهاتێكى نوێدا، بەڵام ڕەنگە ئەم هەوڵەى ئەمریكا پرسیار لەسەر هاوسەنگیی لەنێوان پاڵپشتیکردنی هێزى پێشمەرگەو كەمكردنەوەى هاوكارییەكانى بەغدا دروستبكات، بەتایبەتى رەنگە جیاوازییەكە پەیوەندیدار بێت بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەوە، كە لەئێستادا هێڵە گشتییەكانى مەترسییە سەربازییەكان بە تۆخى كێشراون.

 

  • هەرێمى كوردستان دەبێتە كلیلى چارەسەرى كێشەكانى رۆژاڤا

  • یارمەتى پێشمەرگە دەبێتە دو هێندەو ئەوەى بەغداش كەمدەبێتەوە

  • ئه‌مریكا دوو هێزه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ى كورد له‌بیر ناكات.. پێشمه‌رگه‌ كه‌مترو هه‌سه‌ده‌ زیاتر پاره‌ى بۆ دیاریكرا

  • حه‌شدى شه‌عبى ڕوو له‌سودانى‌و پشتى له‌مالیكیه‌

  • ماکرۆن سەردانى بەغدا دەکات

  • ئەنجومەنی دەوڵەت، پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە

  • نە پارتى لەبەغدا دەكشێتەوەو نە حكومەتى هەرێميش پێكدێت

  • دواى هێرشەكەى دەوحە؛ عێراق ترسى لەهێرشى ئیسرائیل هەیە

  • سوپاى عێراق و حەشد بەنیارى هێرشكردنە سەر شەنگالن

سەرەکی