2   کاتژمێر پێش ئێستا 10336 جار خوێنراوەتەوە

مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى به‌ره‌ى گه‌ل ئاشكرایكردوه‌، مانگێك به‌ر له‌وه‌ى ده‌ستگیربكرێت‌و ڕوداوه‌كه‌ى لاله‌زار ڕوبدات، لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌و به‌ناوه‌ تازه‌كه‌وه‌ به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات.

نزیکەی مانگێکە لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل دەستگیرکراوە، بەڵام پێشئەوە، ناوی حزبەکەی گۆڕیوە له‌(به‌ره‌ى گه‌ل)ه‌وه‌ بۆ (بەرەی گەلەكەمان -جبهە شعبنا)، به‌و ناوه‌ تازه‌یه‌ش بەشداریی لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شادومان مەلا حەسەن سه‌ركرده‌ى دیارى به‌ره‌ى گه‌ل ئاشكرایكردوه‌، "ئێمە بەدوو ناو حزبەکەمان تۆمارکردوە، لەکوردستان بەناوی بەرەی گەل‌و لەعێراقیش (جبهە شعبنا) تۆمارکراوە، واتا دوو حزبمان هەیە، یەکێک بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان‌و یەکێکی دیكه‌ش بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراقه‌".

سەبارەت بەدۆخی لاهور شێخ جەنگی لەزیندان، شادومان مەلا حەسەن وتویه‌تى، "تەندروستی باشە، ئازادکردنیشی پەیوەستە بەبڕیاری دادگا یان بڕیاری سیاسییه‌وه‌، تائێستاش نەبراوەتە بەردەم دادوەرو هیچ بڕیارێكى سیاسیشى بۆ دەرنه‌کراوە".

  • ڕژێمی ئێران لەلێواری داڕماندایە...ناوه‌ندێكى ئیسرائیلى: دەبێت ڕۆژئاوا ئامادەبێت

  • مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

  • سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

  • مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

  • نەخۆشخانە تایبەتەکان بە پلانێکی ڕێکخراو تەنگ بە نەخۆشخانە حکومییەکان هەڵدەچنن

  • ئه‌مریكا چوار گروپى چه‌كدارى له‌عێراق خسته‌ لیستى ڕه‌شى تیرۆره‌وه‌

  • حكومه‌تى هه‌رێم باسى موچه‌ ده‌كات‌و زانیارییه‌ك له‌باره‌ى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • ئیسرائیل كۆتا هۆشداریى به‌غه‌ززه‌ییه‌كان ڕاگه‌یاند.. ته‌نها 48 كاتژمێر مۆڵه‌ته‌

  • زێلێنسکی ئامادەیی بۆ کۆبوونەوەی بێ مەرج لەگەڵ ترەمپ و پوتین دەربڕی

سەرەکی