13   کاتژمێر پێش ئێستا 18 جار خوێنراوەتەوە

پارەی هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت

ئیرادە میدیا

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرەڕای دواکەوتن، بڕی نوێی پارەی هاوکاریی مانگانەی هاوپەیمانان تایبەت بە هێزەکانی پێشمەرگە، گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

دوو سەرچاوەی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتی 02-11-2025 ڕاگەیاندووە: پارەکە گەیشتووە و کارەکانی ئامادەکردنی بۆ دابەشکردن دەستیپێکردووە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر پێشمەرگە و ئەفسەراندا دابەش بکرێت.

ئەم هاوکارییە لە چوارچێوەی پشتیوانیی بەردەوامی هاوپەیمانانە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە. هاوکات بەگوێرەی ئامارێکی پێشوو، دابەشکردنی هاوکاریی مانگی 9 لە ڕێکەوتی 06-10-2025 ئەنجام دراوە و 97%ی ئەو بڕە پارەیە لە ڕێگەی سیستەمی بانکییەوە گەیشتووەتە گیرفانی پێشمەرگەکان.

چاوەڕوان دەکرێت ڕاگەیاندراوی فەرمی زیاتر لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی کاتی وەرگرتنی ئەو هاوکارییە نوێیە بڵاو بکرێتەوە.

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

  • عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

سەرەکی