13   کاتژمێر پێش ئێستا 41 جار خوێنراوەتەوە

ناتانیاهۆ: کۆنتڕۆڵی تەواوی غەززە دەکەین

ئیرادە میدیا

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیدا، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام بە شێوەیەکی توند هۆشداری دا سەبارەت بە مانەوەی پاشماوەکانی حەماس لە غەززە و هەڕەشەکانی ناوچەکە.

ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەو ناوچانەی کە کۆنتڕۆڵ کراون، هێشتا چەکدارانی حەماس لە غەززە ماونەتەوە و ئامانجی حکومەتەکەی ئەوەیە کە بە تەواوی لەناویان بەرێت.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا: ئاگاداری حزبوڵای لوبنان لە هەوڵدایە بۆ بەهێزکردنەوەی خۆیان. جەختی کردەوە کە ئیسرائیل دەزانێت چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکات و جارێکی دیکە ڕێگە نادەن لوبنان ببێتە بەرەیەکی نوێی جەنگ دژی ئەوان.

لەبارەی حوسییەکانی یەمەنەوە، ناتانیاهۆ وتیشی: ئەوان هەڕەشەیەکی جدی و مەترسیدارن و ئێمە هەرچی پێویست بێت بۆ نەهێشتنی ئەم هەڕەشەیە ئەنجامی دەدەین.

لێدوانەکانی بینیامین ناتانیاهۆ دەری دەخەن، سەرەڕای ئاگربەستێکی کاتی، ئیسرائیل پلانی هەیە بۆ بەردەوامیدان بە چالاکییەکان دژی گروپە چەکدارەکان لە چەند بەرەیەکی ناوچەکەدا.

  • ترەمپ: سەرۆکی چین لەدەرئەنجامەکانی داگیرکردنی تایوان تێدەگات

  • بۆ یەکەمجار ئێران وردەکارییەکانی پشت تیرۆرکردنی ئیسماعیل هه‌نیە ئاشکرادەکات

  • دیمه‌شق هه‌ڕه‌شه‌ له‌كورد ده‌كات

  • دواى زیاتر له‌دوو ساڵ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ئیسته‌نبوڵه‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانى ده‌فڕێت

  • بریندارێكى ئاگره‌كه‌ى پێنجوێن دواى چه‌ند مانگێك گیانى له‌ده‌ستدا

  • سەدر ده‌چێته‌ دیاله‌و نوێژى هه‌یینى له‌وشاره‌ ده‌كات

  • دواى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان شاندى ده‌م پارتى ده‌چێته‌ ئیمراڵى

  • شنگالیه‌ك له‌سوپاى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر

  • عێراق‌و توركیا ڕێكه‌وتنیان ڕاگه‌یاند

سەرەکی