7   کاتژمێر پێش ئێستا 5776 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینێكى دیكه‌ هه‌یه‌.. سه‌در چى وت؟

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانى شیعه‌ لەپەیامێکی تونددا هۆشداریدەدات لەسەرهەڵدانی "ئایینی ئیبراهیمی" لەعێراق.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانى شیعه‌ لەوتارێكدا هێرشی توندیکردەسەر گەندەڵکاران بێئەوەی ناویان بهێنێت وتی، "گەندەڵکاران بەدزی‌و ملکەچی‌و خۆشەویستییان بۆ دەسەڵات، مەزهەبیان لاوازکردووەو خستویانەتە بەردەم مەترسییەکی گەورەی ناوخۆیی‌و دەرەکی".

لەبەشێکی وتارەکەیدا سەدر دەڵێت، "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل‌و ئایینی ئیبراهیمی لەسەر دەرگان، كە دەبنە مەترسی گەورە بۆ عێراق، لەكاتێكدا موجاهید بوەتە تیرۆریست‌و تیرۆریست بووەتە دۆست، گەندەڵی بووەتە خوو ستەم بووەتە بەرنامە، ئەوانەشی کە بانگەشەی پەیوەندیی بەئێمەو بنەماڵەی سەدرەوە دەکەن، ئێمە لێیان بێبەریین تا ڕۆژی دوایی".

پێشتر، سەدر داوای سازکردنی نوێژی هەینیی یەکگرتووی ملیۆنیی لەپارێزگای بابل کردبوو، بەڵام دواتر بەهۆی خراپیی کەشوهەواو بارانبارینی بەخوڕ کە بووە هۆی دروستبونی لافاو لەچەندین ناوچەو شاری عێراق، بڕیارەکە هەڵوەشایەوە.

سەدر جەختیکردەوە کە نوێژی هەینی هەمیشە وەک دڕکێک بوە لەچاوی داگیرکەران‌و گەندەڵکاران‌و تیرۆریستان، هەروەها دڕکێکە لەچاوی ئەوانەی لەبەردەم فشارەکانی ئەمریکاو زایۆنیزمدا ملکەچ بون.

  • په‌یامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ گه‌یشت.. هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و شه‌ڕێكى قورس به‌ڕێوه‌یه‌

  • واده‌ى ئاشكراكردنى ناوى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینێكى دیكه‌ هه‌یه‌.. سه‌در چى وت؟

  • به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات

  • پوتن‌و پزیشکیان چییان كرد؟

  • سەنتەری میترۆ: لافاو بۆنەیەك نییە بۆ دەستكەوتی سیاسی

  • کۆشکی سپی: دەستەوەستان نابین لە بەرانبەر گواستنەوەی نەوت لە بازاڕی رەشدا

  • تۆم باراک: ئایندەی سوریا بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل

  • ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه‌

سەرەکی