2   کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

کۆشکی سپی: دەستەوەستان نابین لە بەرانبەر گواستنەوەی نەوت لە بازاڕی رەشدا

ناوەندی هەواڵ

کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرەی لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا دەستی بەسەردا گیراوە، ڕەوانەی بەندەرێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکرێت، وتەبێژەکەی ترەمپیش دەڵێت: "دەستەوەستان نابین لە بەرانبەر گواستنەوەی نەوت لە بازاڕی ڕەشدا".

ئەمڕۆ شەممە 11-12-2025، کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی،
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سیاسەتی سزاکان و ڕێگە نادەن ئەو کەشتییانەی سزایان لەسەرە بە ئازادی لە دەریاکاندا هاتوچۆ بکەن و پارە بۆ "تیرۆری پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان" پەیدا بکەن.

سەبارەت بەوەی ئایا ئەوە سەرەتای هەڵمەتێکی فراوانترە دژی کەرتی نەوتی ڤەنزوێلا، وتەبێژەکەی کۆشکی سپی ڕەتیکردەوە باس لە پلانە سەربازی و ئەمنییەکانی داهاتوو بکات.

چاودێران ئەو بێدەنگییەی کۆشکی سپی بە "ناڕوونی ستراتیژی" وەسف دەکەن کە ترەمپ پەیڕەوی دەکات و دەیەوێت هەنگاوەکانی داهاتووی بە نهێنی بمێننەوە و جیهان لە چاوەڕوانیدا بێڵێتەوە، هاوشێوەی ئەو سیاستەی لە سەرەتای ئەمساڵدا بەرانبەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران گرتیەبەر.

سەبارەت بەوەی ئایا جموجۆڵە سەربازییەکان کاریگەرییان لەسەر وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەبێت، کارۆلین وتی، ترەمپ لە ساڵی رابردوودا سەلماندوویەتی کە شایستەی خەڵاتەکەیە و "نزیکەی 9 ململانێی جیهانی چارەسەر کردووە".

  • کۆشکی سپی: دەستەوەستان نابین لە بەرانبەر گواستنەوەی نەوت لە بازاڕی رەشدا

  • تۆم باراک: ئایندەی سوریا بەندە بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل

  • ته‌رمى منداڵه‌كه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى توند له‌ئه‌مریكاوه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

  • وه‌زیرێكى ئیسرائیلى په‌یامى جه‌نگى دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ڕاگه‌یاند

  • له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیار ده‌دات

  • له‌ئێران هێرشی چه‌كداریى ڕوویداو چوار پاسدار كوژران

  • فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌سه‌ده‌ په‌یامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات

  • شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فرو باران به‌ڕێوه‌یه‌

سەرەکی