23   کاتژمێر پێش ئێستا 6424 جار خوێنراوەتەوە

پوتن‌و پزیشکیان چییان كرد؟

لەپەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی لەتورکمانستان، سەرۆکانی ڕووسیاو ئێران جەختیان لەپتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوەو تاران پابەندبوونی خۆی بەڕێککەوتنە ستراتیژییەکە دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ڤلادیمێر پوتن لەدیدارێکدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکانی مۆسکۆو تاران لەبەرەو پێشچووندایە".

 پوتن ئاماژەی بەوەکرد، هەردوولا سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ فراوانکردنی هەناردەو گواستنەوەی گازو کارەبا، هەروەها پەرەپێدانی پڕۆژەی ئەتۆمیی بوشەهرو کاراکردنی ڕێڕەوی گواستنەوەی باکوور ـ باشوور.

لای خۆیەوە، مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند، "وڵاتەکەم بەتەواوی پابەندە بەجێبەجێکردنی ئەو پەیماننامە ستراتیژییە گشتگیرەی کە بۆ ماوەی 20 ساڵ واژۆکراوەو لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

  • په‌یامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ گه‌یشت.. هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و شه‌ڕێكى قورس به‌ڕێوه‌یه‌

  • واده‌ى ئاشكراكردنى ناوى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینێكى دیكه‌ هه‌یه‌.. سه‌در چى وت؟

  • به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات

  • پوتن‌و پزیشکیان چییان كرد؟

  • سەنتەری میترۆ: لافاو بۆنەیەك نییە بۆ دەستكەوتی سیاسی

سەرەکی