13   کاتژمێر پێش ئێستا 59 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: هێرشێکی سوپای سووریامان لە باشووری کۆبانێ تێکشکاند

ئیرادە میدیا

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، رووبەڕووی دوو هەوڵی هێرشی یەک لە دوای یەکی هێزەکانی حکومەتی سووریا لە بەرەی سرینی باشووری کۆبانێ بوونەتەوە و تێکیانشکاندوون.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا باس لە پێکدادانەکانی کاژێر 03:00ی بەرەبەیان تاوەکو 06:00ی بەیانیی رۆژی سێشەممە دەکات، دەڵێت: "هێزەکانمان بە ئازایەتی و توانایەکی بەرزەوە بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە."

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە پێکدادانەکانی بەرەی سریندا "ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی هێزەکانی حکومەتی سووریا تێکشکێندراون و سەرنشینەکانیان کوژراون."

هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەرەی "ئەبو سوڕە"، هێزەکانیان بە وردی گورزێکیان لە کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی حکومەتی سووریا داوە و ناچاریان کردوون "بکشێنەوە و هەڵبێن."

هاوکات لە بەرەی گوندی "خان مامەد" لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ، هەوڵێکی دیکەی پێشڕەوی تێکشکێندراوە و "دوژمن گورزی کەمەرشکێنی بەرکەوتووە و پلانەکەی شکستی هێناوە و ناچار بە کشانەوە کراوە."

هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) جەختیان لە "ئامادەیی تەواو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک" کردووەتەوە و رایانگەیاندووە، "بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە گەل و خاکەکەیان." هەسەدە بەڵێنی بڵاوکردنەوەی وردەکاریی زیاتری لە کاتێکی دواتردا داوە.

  • هەسەدە لە کەمپی هۆڵ کشانەوە

  • فراكسیۆنی یەكێتی: بژاردەی شەڕ بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە سیاسییەكان لە سوریا هەنگاوێكی مەترسیدارە

  • گەل سنووریان شکاند و دەوڵەتی تورکیش بە گولە باران ڕێگری دەکەن

  • هەسەدە: هێرشێکی سوپای سووریامان لە باشووری کۆبانێ تێکشکاند

  • سلێمانی لە چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك پێش توركیا و ئێران کەوت

  • هەسەدە: شه‌رع به‌100 هه‌زار چه‌كدار كه‌ داعش‌و قاعیده‌شیان له‌ناودایه‌ هێرشى بۆسه‌ر كورد ده‌ستپێكردوه‌

  • مەسعود بارزانی دەبێت مافی کورد لە سوریا بە دەستور بچەسپێت

  • مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • سەنتەری میترۆ: ساڵی ڕابردوو بەرامبەر 252 ڕۆژنامەنووس 315 پێشێلکاری تۆمارکراوە

سەرەکی