بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌)
3   کاتژمێر پێش ئێستا 566 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: شه‌رع به‌100 هه‌زار چه‌كدار كه‌ داعش‌و قاعیده‌شیان له‌ناودایه‌ هێرشى بۆسه‌ر كورد ده‌ستپێكردوه‌

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) زانیاریى مه‌ترسیدارو هه‌ستیار ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و هێرشانه‌ى ئێستا ده‌كرێنه‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌، له‌لایه‌ن داعش‌و پاشماوه‌كانى قاعیده‌و به‌كرێگیراوه‌كانى توركیاوه‌ ئه‌نجامده‌درێن"، ده‌شڵێت، "ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى شه‌رع 100 هه‌زار كه‌سه‌".

 فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشكرایكردوه‌، "حکومەتی دیمه‌شق، هێزەکانی خۆی لەدەوروبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیرکردوەو بەزیاتر لە 100 هەزار چەتەوە هێرشدەکات".

فەرهاد شامی دەشڵێت، "حكومه‌تى دیمه‌شق‌و چەتەکانی تورکیاو داعش‌و قاعیده‌، پێکەوە هێرشدەکەنەسەر ناوچەکان‌و دەیان کاروانی چەتەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج‌و له‌ناوبراون".

شامى هۆشداریده‌دات‌و ته‌واوى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیى له‌سه‌ر ئه‌و گرتوخانانه‌ هه‌یه‌ كه‌ گیراوانى داعش‌و گروپه‌ توندڕه‌وو تیرۆریستیه‌كانى تێدایه‌، ئه‌و ده‌ڵێت، "وڵاتانی زلهێز بەرپرسیارن لەهێرشەکانی سەر زیندانەکانی داعـش".

به‌وته‌ى فه‌رهاد شامى له‌چه‌ندین میحوه‌ره‌وه‌ په‌لامار بۆسه‌ر شه‌ڕڤانان ده‌ستیپێكردوه‌و حكومه‌تى دیمه‌شقیش، بڕیاریداوە هێرشەکانی بۆسه‌ر كورد فراوانتر بکات.

  • هەسەدە: شه‌رع به‌100 هه‌زار چه‌كدار كه‌ داعش‌و قاعیده‌شیان له‌ناودایه‌ هێرشى بۆسه‌ر كورد ده‌ستپێكردوه‌

  • مەسعود بارزانی دەبێت مافی کورد لە سوریا بە دەستور بچەسپێت

  • مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • سەنتەری میترۆ: ساڵی ڕابردوو بەرامبەر 252 ڕۆژنامەنووس 315 پێشێلکاری تۆمارکراوە

  • شاندێکی دەمپارتی لە ئیمراڵین

  • بەڕێوەبەریی خۆسەر: چارەسەری کێشەی کورد و سوریا ناناوەندییەتییە

  • ئەمریکا پیلانێکی تورکیا و ئەحمەد شەرع بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

  • هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • وته‌بێژی كۆشكی سپی: دوێنێ ئێران له‌سێداره‌دانی 800 كه‌سی راگرت

سەرەکی