1     کاتژمێر پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

سەنتەری میترۆ: ساڵی ڕابردوو بەرامبەر 252 ڕۆژنامەنووس 315 پێشێلکاری تۆمارکراوە

ناوەندی هەواڵ

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمانفی رۆژنامەنووسان،  ئاماری پێشێلکاریەکانی بۆ ساڵی 2025 دژبە ڕۆژنامەنوسان ئاشکرا کرد، بەپێی ئامارەکەی میترۆ تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 315 پێشێلکاری جۆراو جۆر دژبە ڕۆژنامەنوسان و دەزگا میدیاییەکان ئەنجامدراون و ڕۆژنامەنوسێکیس بە درۆن تیرۆر کراوە.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا سەنتەری میترۆ ئاماری پیشێلکاریەکانی بۆ ساڵی 2025 ئاشکرا کرد، بەپێی ڕاپۆرتەکەی میترۆ پێشێلکاریەکان لەچاو سالی 2024کە تەنها 118پیشێلکاری ئەنجام درابوون بە رێژەی لە سەدا63 زیادیان کردووە بەو پێیەی لەم ساڵدا واتا لە ساڵی 2025دا 315پیشێلکاری دژبە ڕۆژنامەنوسان ئەنجامدراون.

سەنتەری میترۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا کە ساڵانە لەسەر پێشێلکارییەکان ئامادەی دەکات دەڵێت ، 252 ڕۆژنامەنووس لە ساڵی ٢٠٢٥ دا پیشێلکاریان بەرامبەر ئەنجامدراوە ، لەوانە تیرۆرکردن، تەقە لیکردن  و رێگری و جیاکاری، لێدان و سوکایەتی پێکردن و هەڵکوتانە سەر ئۆفیسی میدیای ، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس و شکاندن و زەوتکردنی کەل و پەلی ڕۆژنامەنوسی و هێرشی ئەلیکترۆنی ، کەبە هەمویانەوە 315 جۆر پێشێلکاری بوون و لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجامدراون.

جۆری پێشێلکاریەکان بە پێی ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆ 

 
 تیرۆركردن بە درۆن : 1
تەقەكردن لە رۆژنامەنوس: 1
رێگری و جیاكاری: 120 
لێدان و هێرش و هەڕەشە سوكایەتی: 74
شكاندن و زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەگەری: 53
هەڵكوتاننە سەر ئۆفیس، داخاستنی كەناڵ: 3
دەستبەسەر كردنی رۆژنامەنووس: 52
پڕكردنەوەی فۆرمی زانیاری و بەڵێنامەی نایاسایی:4
هێرشی ئەلیكترۆنی :7

  • سەنتەری میترۆ: ساڵی ڕابردوو بەرامبەر 252 ڕۆژنامەنووس 315 پێشێلکاری تۆمارکراوە

  • شاندێکی دەمپارتی لە ئیمراڵین

  • بەڕێوەبەریی خۆسەر: چارەسەری کێشەی کورد و سوریا ناناوەندییەتییە

  • ئەمریکا پیلانێکی تورکیا و ئەحمەد شەرع بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

  • هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • وته‌بێژی كۆشكی سپی: دوێنێ ئێران له‌سێداره‌دانی 800 كه‌سی راگرت

  • هەسەدە هۆشداری دەدات

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

سەرەکی