1     کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كێتی‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ رێككه‌وتن

ناوەندی هەواڵ

کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆتایی هات و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا وتیان، ئەگەر رێككەوتنەكەمان سەركەوێت، ئەوا هاوسەنگی دەگۆڕێت لە كوردستان.

سەرۆكی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كۆبوونەوەو دوای کۆبوونەوەکەش لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا بەرۆژنامەنووسانیان ڕایانگەیاند، هەردوولا ڕێکكەوتین لەبارەی ئەوەی چۆن بەشداری پێكهێنانی حكومەت بكەین، بافڵ تاڵەنابی وتی لە ئێستادا ئێمە ڕێککەوتووین و فراکسیۆنەکانیشمان بوون بەیەک و لەگەڵ پارتی کورسییەکانمان وەک یەکن.

 شاسووار عەبدولواحید ڕایگەیاند: پارتی بە 38 كورسی پەرلەمان هەشت پۆستی باڵای هەرێمی لایە، بۆیە داواكارم لایەنەكانی دیكە بێنە ناو ڕێككەوتنەكە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە شێوازی حكومڕانی هەرێمدا بكەین.

لەبەشێکی دیکەی کۆنگرەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، هەر لایەنێکی سیاسیی بەشداریی لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ  نەکات ئەوا بە مانای ئەوە دێت کە ڕازین بەم حکومڕانییەی پارتی.

پوختەی کۆنگرەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید 

له‌ كۆنگره‌كه‌دا بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ رایگه‌یاند: 

*ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ شاسوار عه‌بدولواحیدم به‌لاوه‌ په‌سه‌ند بوو.

*ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ ئێمه‌ بۆ دژایه‌تی‌ كه‌س نییه‌.

*سه‌ردانی‌ هه‌موو لایه‌نێك ده‌كه‌ین. كاكه‌ حه‌مه‌ ره‌نگه‌ ئاماده‌نه‌بێت بێته‌ ناوئه‌م رێككه‌وتنه‌ی‌ ئێمه‌.

*هه‌وڵی‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ گوزه‌ران و ژیانی‌ خه‌ڵك چاك بكرێت.

*له‌گه‌ل نه‌وه‌ی‌ نوێ فراكسیۆنه‌كانمان رێكخستووه‌.

*ئه‌وه‌ی‌ نایه‌ته‌ ناو ئه‌م رێككه‌وتنه‌، رازیه‌ به‌مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م بارودۆخه‌.

*ده‌بینه‌ به‌شێك له‌ حكومه‌ت و ئیشه‌ڵا حكومه‌ت ده‌گرینه‌ ده‌ست.

*هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ نییه‌.

*غه‌ڵه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ رێكنه‌كه‌وین، غه‌ڵه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌نییه‌ ئێمه‌ رێكبكه‌وین.

*ئیشه‌ڵا له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ رێكده‌كه‌وین و حكومه‌تێك دروست ده‌كه‌ین.

شاسوار عه‌بدولواحید وتی‌:

*رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی‌ سه‌ر بگرێت، باڵانسی‌ هێز ده‌گێڕینه‌وه‌

* ئێمه‌ داوای‌ هیچ ده‌ستكه‌وتێكێكی‌ سیاسی‌ و كه‌سیمان نه‌كردووه‌.

*ناكرێت تا كۆتایی پارتی‌ فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێم  بێت.

*هه‌موومان به‌تایبه‌تی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ فریا نه‌كه‌وین، ره‌نگه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی‌ هه‌مانه‌ له‌ده‌ستی‌ بده‌ین.

*ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ حوكمڕانییه‌كی‌ باشتر بێت و بۆ دژایه‌تی‌ كه‌س نییه‌.

  • یه‌كێتی‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ رێككه‌وتن

  • سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکۆبوونەوەدان

  • هەسەدە: بانگەشەی وەزارەتی بەرگری سوریا دورە لە راستییەوەو کارەکانی سوریاتاوانی جەنگە

  • هاتوچۆی هەولێر: ئەم ساڵ بە جۆرێکی جیاواز و لەناو ئۆتۆمبێلەوە سزای سەرپێچیکاران تۆمار دەکەین

  • سوپای عەرەبیی سوریا پلانی هێرش بۆ سەر دێرحافر و دەوروبەری رادەگەیەنێت

  • ئاڵدار خەلیل: ئەگەر چەکدار نەبین وەک عەلەوییەکانمان لێدێت

  • بە 42 هەزار چەکداری فەرمیی سوریا و دەیان هەزار بەکرێگیراوی تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی کوردیی دەکەن

  • ئەگەر هێرشەكان لەحەلەب بەردەوامبن شەڕدەبەینە تەواوی شارەكانی سوریا

  • گرووپەكانی سەر بە شەرع دیسان پەلاماری كوردیان دایەوە

سەرەکی