2026-03-11
208 جار خوێنراوەتەوە
عێراق بۆ قەرەبووی راگرتنی نەوت لە رێگەی هورمزەوە دەیەوێت لە هەرێمەوە نەوت هەناردە بكات
هەرێم مەرجی چییە؟
عێراق بەدوای رێگەی جێگرەوەدا دەگەڕێت بۆ هەناردەی نەوتەكەی بۆ بازاڕەكانی جیهان، لەكاتێكدا جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و جوڵەی دەریایی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە پەكیكەوتووە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی راگەیاند: نەوت 90%ـی داهاتی دەوڵەتە و هەناردەكردنی پێویستییەكی نیشتمانییە. عێراق دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە كورتهێنانی بودجە و خەرجییەكان بە تەواوی پڕ بكاتەوە.

بۆریی توركیا و پڕۆژەی ئوردنی وەك ڕێگەی جێگرەوە دەبێت
دەربارەی رێگە جێگرەوەكەش، مەزهەر محەمەد ساڵح وتی: بۆریی توركیا و پڕۆژەی ئوردنی وەك ڕێگەی جێگرەوە دەبێت، هەروەها هێڵە كۆنەكانی سعودیە چالاككراونەتەوە تا نەوت بە ئارامی بگاتە دەریای سوور.
ئەو ڕاوێژكارەی سودانی باسی پلانێكی تریش دەكات و دەڵێت: پەرەپێدانی پاڵاوگەكان و گواستنەوە بە تانكەر بژاردەی ترن، بەڵام گواستنەوەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت بە بارهەڵگر گرانە و پێویستی بە پلانێكی گەورەی مەیدانی هەیە.
وەك راوێژكارەكەی سودانی دەڵێت هەناردەكردن تەنیا بە نرخەوە نەبەستراوە، بەڵكو پەیوەندیی بە ئارامیی ڕێڕەوەكان و داخوازیی بازاڕەكانی ئاسیاوە هەیە كە كاریگەرییان لەسەر كۆی داهاتەكان هەیە.
گەرووی هورمز، رۆژانە 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی لێوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرا، كە دەكاتە نزیكەی 20% ی بازرگانیی نەوتی جیهان.
عێراق ئەندامی رێكخراوی ئۆپیكە، دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتە
عێراق ئەندامی رێكخراوی ئۆپیكە، دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتە، پێش جەنگی ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرد.
لەلایەن خۆیەوە، ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە: بەغداد داوا دەكات لەرێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە 200 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك هەناردە بكرێت، بەڵام هەرێم تائێستا رەزامەند نەبووە نەوتی كەركوك بە بۆری هەرێمی كوردستاندا بچێت بۆ توركیا.
وەك ماڵپەڕەكە ئاماژەی پێداوە، ئەو هەناردەكردنە بۆ قەربوو كردنەوەی راگرتنی نەوتی عێراقە لەرێگەی گەرووی هورمزەوە.
ئەلمۆنیتۆر ئاشكراشیكردووە: ئەمریكاو عێراق لە هەوڵدان هەرێمی كوردستان رازیبكەن، بەڵام هەرێم مەرجی هەیە، مەرجەكەش ئەوەیە داوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر دۆلارو پێدانی سەربەخۆیی زیاتر دەكات لە بازرگانییەكەیدا.

-
ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات
|
-
ئاغازادەكان چۆن پارەی قاچاغی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبەن؟
|
-
هەماهەنگی نزیك و نوێكردنەوەی ئامانجەكان؛ ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شكستی ئاگربەست دەكەن
|
-
ئەلمۆنیتەر: مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی ئەحمەد شەرع-ی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە
|
-
هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت
|
-
لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە؛ بۆ یەكەمجار توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك
|
-
غەزاڵ چۆن شەهید بوو و كێ بەرپرسیار بوو؟
|
-
ئەمریكا گەشبینە و ئێران خۆشحاڵە؛ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كاتەكەی نادیارە
|
-
ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە
|
|
|
|