6   کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە نرخی نەوت چی بەسەردێت؟

كۆمپانیایەكی جیهانیی پێشبینی بۆ نرخی نەوت و وزە لە ئەگەری بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز دەكات، جەنگی ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران پێی نایە 12 هەمین رۆژیەوە، ئێران رێگە نادات نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت ئەمەش نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە.


 وڵاتانی كەنداو رۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن

كۆمپانیای وود ماكێنزی بۆ توێژینەوە و راوێژكاری كە كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتییە پێشبینی بۆ نرخی نەوت دەكات، وود ماكێنزی باس لەوەدەكات، جەنگی ئێران رێگری لە 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە دەكات بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت.

پێشبینیش دەكات، لە ئەگەری بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز نرخی نەوت دەگاتە 150 دۆلار.

بەوتەی ئەو كۆمپانیایە، وڵاتانی كەنداو رۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن، لەو رێژەیە 14 ملیۆن بەرمیلی لە رێگەی هورمزەوە دەگاتە بازاڕەكان.

رۆژانە بازاڕەكانی جیهان 105 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێویستە تا هاوسەنگ بێت، پێشبینی دەكرێت لە هەفتەكانی داهاتوودا نرخی نەوت بگاتە 150 دۆلار بۆ بەرمیلێك، بەمەش ئاستەنگ بە پلەی یەكەم بۆ وڵاتانی ئەوروپا و پاشانیش چین و هیند و چەند وڵاتێكی دیكە دروست دەبێت.

هەر ئەوەش نا، بەڵكو كۆمپانیای وود ماكێنزی بەدووری نازانێت لە ساڵی 2026 نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 200 دۆلار، بەوهۆیەشەوە وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت روبەڕووی ئاڵنگاری قورس دەبنەوە.

بۆ نمونە دیارترین كێشە كە روبەڕووی وڵاتانی ئەوروپا دەبێتەوە ئەوەیە، پاڵاوگەكانی كەنداو 60% ی سوتەمەنی فڕۆكە و 30%گازوایل بۆ ئەوروپا دابین دەكەن، بەمەش نرخی هاتوچۆی فڕۆكە و گازوایل بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، لەكاتێكدا هەر ئێستاش نرخی سوتەمەنی لەو وڵاتانە سێ هێندە بەهۆی بەردەوامیی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران بەرزبووەتەوە.

  • ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە نرخی نەوت چی بەسەردێت؟

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

سەرەکی