2   کاتژمێر پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

لە سوریا كۆتایی بە بێ ناسنامەیی كورد دێت

لە بری ئەوەی بە نەتەوەی عەرەب تۆمار بكرێن دەنوسرێت سوری

ناوەندی هەواڵ

كوردانی ڕۆژئاوا نەك ئیتر دەبنە خاوەنی ناسنامە، بەڵكو ئەو هەڵەیەش ڕاستدەكرێتەوە كە ماوەیەكە لەگەڵ تۆماركردنیان دەنوسرا عەرەبی،بەڵكو ئیتر دەنوسرێت سوری.

چەندین دەیە بێبەشبوون لە ناسنامە بۆ كوردانی رۆژئاوا كۆتایی هات

دوای چەندین دەیە لە بێبەشبوون لە ناسنامەی سوریا، كە كاریگەری مرۆیی و یاسایی قوڵی هەبووە، مەرسومێك ئەو پرسەی بۆ كوردانی رۆژئاوا یەكلاكردەوە، بەڵام لەگەڵدەستپێكردنی تۆماری داوای ڕەگەزنامەی سوریا بۆ هاوڵاتیانی كورد، بابەتێكی تربووە جێی مشتومڕ، ئەویش تۆماركردنی كورد بوو بە عەرەب لە لیستەكاندا، بەڵام دوای ڕەخنەكان ناسنامەی كورد لە عەرەبییەوە گۆڕدرا بۆ سوری.

مێژووی بێ ناسنامەیی

لە پێنجی تشرینی یەكەمی 1962 و لە سەردەمی نازم قودسی سەرۆكی ئەوكاتی سوریا سەرژمێرییەك ئەنجامدرا، ئەو سەرژمێرییە پارێزگای حەسەكەی كوردنشینی گرتەوە وبەهۆیەوە دەیان هەزار كەس لە ناسنامەی سوریا بێبەش بوون.

 لەو سەرژمێرییەدا دەیان هەزار كورد بە بێگانەو تۆمارنەكراو دانران، ئەوەش بێبەشی كردن لە مافی مەدەنی و بنەڕەتی ژیان، جگە لەوەی ئەم مافانەیان نەما ( دامەزراندن، تاپۆكردنی موڵك لەسەریان، دەركردنی پاسپۆرت) ئەم دۆخەش شەش دەیە بەردەوام بوو.

مافی پێدانی ڕەگەزنامە بە كورد گەڕایەوە

لەكۆتاییدا كە هێزەكانی سوریای دیموكرات و حكومەتی كاتیی سوریا لە 29 ی كانوونیدووەمی 2026 گەیشتنە رێككەوتن، مافی پێدانی ڕەگەزنامە بە كورد جێگەی كرایەوە، كە وەكو هەر سورییەك مافی مەدەنی و خوێندنیان هەبێت.

لە16 ی كانوونی دووەم، واتە پێش رێككەوتنەكە ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا مەرسومی ژمارە 13 ی بۆ ساڵی 2026 دەركرد، كە وەك هەنگاوێك دەبینرێت بۆ چارەسەری پرسی كورد لە سوریا كە بێبەشبوون لە ڕەگەزنامە و ئەو رێوشوێنە یاساییانەیدەیان ساڵە ڕێگربوون لابران.

هەڵەكە ڕاست كرایەوە

دوای ئەو مەرسومە، وەزارەتی ناوخۆی سوریا رۆژی شەشی نیسان، دەستیكرد بە وەرگرتنی داواكاری بۆ ئەو هاوڵاتییە كوردانەی لە وەرگرتنی ڕەگەزنامەی سوریا بێبەشبوون، بەڵام لەسەرەتادا لەبری ناسنامەی كوردانی رۆژئاوا دەنوسرا عەرەبی، دوای ڕەخنە وكاردانەوەكان، بڕیارەكە گۆڕدراو لە تۆماری ڕەگەزنامەدا لە بری عەرەبی دەنوسرێت سوری.

  • لە سوریا كۆتایی بە بێ ناسنامەیی كورد دێت

  • پارتی بە هەڵوەشاندنەوەی پشووی 9 ی نیسان زەنگی چوونە بەرەی سوننەکانی لێدا

  • چاوەكان لەسەر پاكستانن بۆ ئەوەی ئاوێك بە ئاگرەكەدا بكات؛ وەفدی ئێران و ئەمریكا دەچنە ئیسلام ئاباد

  • هۆشداری لە شكاندنی ئاگربەست؛ هێرشەكان بۆسەر ئێران ڕاگیراون بەڵام ئاگربەست لوبنانی نەگرتووەتەوە

  • ئاگربەست لەگەڵ ئێران؛ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕوبەڕووی ڕەخنەی توندی ئۆپۆزسیۆن دەكاتەوە

  • موجتەبا خامنەیی چۆن لە كۆتا ساتدا گڵۆپی سەوزی بۆ دانوستان هەڵكرد؟

  • چۆن لە كاتژمێرەكانی كۆتاییدا جەنگی ئێران راگیرا؟

  • چیرۆكی ئازادكردنی كچە رۆژنامەنوسە ئەمریكیەكە

  • هێرشی گروپەكان بۆسەر هەرێم و ناوەندەكانی ئەمریكا چڕبوونەتەوە

سەرەکی