2026-04-08 224 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداری لە شكاندنی ئاگربەست؛ هێرشەكان بۆسەر ئێران ڕاگیراون بەڵام ئاگربەست لوبنانی نەگرتووەتەوە

ناوەندی هەواڵ

هەرچەندە ئەمریكا و ئێران لەسەر ڕاگرتنی جەنگ و ئاگربەست رێككەوتن بۆ ماوەی دوو هەفتە، كە ئەوەش بەنێوەندگیری پاكستان بوو، تا ئەو جەنگەی شەش هەفتە بەردەوام بوو كۆتایی بێت، بەڵام ئاگربەستەكە مەترسی شكاندنی لەسەرە و سوپای پاسدارانی ئێرانیش هۆشداری دەدات.

جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل 39 رۆژی خایاند، رۆژانە سەدان ئامانج لە ئێران بۆردومان دەكران، جەنگەكەش كۆتایی بە ژیانی هەزاران هێنا و دەیان هەزاركەسیشی بریندار و ئاوارەكرد، ئەمە جگە لە زیانە ماددییەكان، سەرباری ئەوەش كە زیانی بە ئابوری جیهان گەیاند و نرخی وزە و زۆرێك لە پێداویستیە سەرەكیەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵی بردە سەرەوە، ئێستاش بە ڕاگرتنی جەنگ وڵاتانی ناوچەكە و خەڵكەكەی دڵخۆشن.

رۆژی هەینی ئەمریكا و ئێران دەست بە دانوستان دەكەن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، درەنگانێكی شەوی سێشەممە ئاگربەستی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، دوای ئەوەی پاكستان پێشنیازی بۆ هەردوولا كرد جەنگ بوەستێت و گەرووی هورمزیش كە ئێران دایخستووە بۆ دوو هەفتە بكرێتەوە، میوانداریشی كردن رۆژی هەینی لەوڵاتەكەی دەست بە دانوستان بكەن.ئەم ئاگربەستەش تەنها دوو كاتژمێر پێش كۆتایی هاتنی مۆڵەتەكەی ترەمپ بوو كە هەڕەشەی لەناوبردنی ئێرانی كرد.

هەرچەندە هەرزوو شەهباز شەریف سەرۆكوەزیرانی پاكستان ڕایگەیاند ئاگربەستەكە لوبنانیش دەگرێتەوە، كە ئەمە یەكێك بوو لە داواكاریەكانی ئێران، بەڵام ئیسرائیل لە لوبنان پابەندی ئەو ئاگربەستە نەبووە و بۆردومانەكانی بۆسەر باشوری ئەو وڵاتە دژی حزبوڵا چڕكردووەتەوە، بەوهۆیەشەوە نەعیم قاسم ئەمینداری حزبوڵای لە هێرشێكدا كوشت.

ئێران هۆشداری دەدات

تەلەفزیۆنی ڕەسمی ئێران بەیاننامەیەكی سوپای پاسدارانی بڵاوكردەوە، كە باس لە خستنەخوارەوەیی درۆنێكی پێشكەوتووی ئیسرائیل لە جۆری "هێرمس" دەكات كە بەسەر ئاسمانی شاری لار لە باشوری ئێران فڕیوە، ئەمەش دوای چەند كاتژمێرێك لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست، سوپای پاسداران هۆشداری دەدات و ئەمە بە پێشێلكاری ئاگربەستەكە ناودەبات.

سوپای پاسداران هەڕەشەی ئەوەشدەكات، هەر فڕۆكەیەك بچێتە ئاسمانی ئێران جا فڕۆكەی ئیسرائیلی بێت یاخود ئەمریكا، ئەگەر هیچ پرۆسەیەكیش ئەنجام نەدات، بە پێشێلكاری ئاگربەست وێنا دەكرێت و وەڵامی یەكلاكەرەوەیان بۆی دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، جارێکی تر سەرۆکوەزیرانی پاکستان داوای لەلایەنەکانی رێککەوتنەکە کرد پابەندی دانوستان بن  و رۆحی ئاگربەست نەکوژن، وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان.

  • ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات

  • ئاغازادەكان چۆن پارەی قاچاغی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبەن؟

  • هەماهەنگی نزیك و نوێكردنەوەی ئامانجەكان؛ ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شكستی ئاگربەست دەكەن

  • ئەلمۆنیتەر: مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی ئەحمەد شەرع-ی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت

  • لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە؛ بۆ یەكەمجار توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك

  • غەزاڵ چۆن شەهید بوو و كێ بەرپرسیار بوو؟

  • ئەمریكا گەشبینە و ئێران خۆشحاڵە؛ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كاتەكەی نادیارە

  • ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە

سەرەکی