4   کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

سێ قۆناغ؛ وردەكاری پێشنیارە نوێیەكەی ئێران كە ئەمریكا ڕەتیكردەوە

ناوەندی هەواڵ

سەرەڕای ڕەشبینیەكان دەربارەی ئەگەری ڕەزامەندبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە پێشنیارە نوێیەكەی ئێران، هەوڵەكانی پاكستان لەپێناو نزیككردنەوەی تێڕوانینەكانی ئەمریكا و ئێران بەردەوامە، دوای هەڵوەشاندنەوەی سەردانی وەفدی ئەمریكا بۆ پاكستان لە شەممەی ڕابردوودا.

سێ قۆناغی گفتوگۆ

سەرچاوە باڵاكانی ئێران بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ئاشكراكردووە، ئەو پێشنیارەی عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی ئیسلام ئابادەوە رۆژی یەكشەممەی ڕابردوو داویەتیە ئەمریكا، خۆی دەبینێتەوە لە سێ قۆناغی گفتوگۆ كە لە سەرەتادا بەرنامە ئەتۆمییەكە ناگرێتەوە.

هەنگاوی یەكەمی پێشنیارەكە، كۆتایی هێنانە بە جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، لەگەڵ گرەنتیكردنی نێودەوڵەتیی كە جارێكی تر جەنگ سەرهەڵناداتەوە.

دوای ئەوەش دانوستانكاران دەست بەكاركردن لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆكان بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران دەكەن، چارەنوسی گەرووی هورمزیش یەكلا دەكەنەوە، كە ئێران هەوڵدەدات لەژێر سێبەری دەسەڵاتی خۆیدا بێت دوای ئەوەی كرایەوە.

گفتوگۆكان پرسەكانی تریش دەگرێتەوە

لە قۆناغی دواتر و پاش ئەم هەنگاوانە، گفتوگۆكان پرسەكانی تریش دەگرێتەوە،لەوانەش ئەو ململانێیەی ساڵانێكە لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران سەریهەڵداوە، ئێران دەیەوێت بە جۆرێك دانپێدانانی ئەمریكا بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی بەدەست بهێنێت، لەوانەش مافی پیتاندنی یۆرانیۆم.

لە بەرامبەردا، بەرپرسێكی ئەمریكی ئاگادار لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ئەمریكا و دوو لە راوێژكارەكانی كە رۆژی دووشەممە ئەنجامیانداوە، باسی لەوەكردووە دۆناڵد ترەمپ بە پێشنیارەكەی ئێران ڕازی نییە، ئەمەش هیواكان بۆ كۆتایی هێنان بەو جەنگە كەمتر دەكاتەوە كە پێش دوو مانگ سەریهەڵدا و پاش 39 ڕۆژ بە ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی ڕاگیرا و پاشانیش ئاگربەست درێژكرایەوە.

ئەو جەنگەی لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ لەنێوان ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیل سەریهەڵدا، جگە لەوەی زیانی زۆری بە رێڕەوی وزە و نرخەكەی گەیاند، ژیانی هەزاران كەسیشی كردە قوربانیی.

پێناچێت ترەمپ بە پێشنیارەكەی ئێران ڕازی بێت، بەوپێیەی ئەمریكا دەیەوێت سەرەتا لە بارەی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێرانەوە گفتوگۆ بكرێت.

رێككەوتنی پێشتری ئەتۆمیی

رێككەوتنی پێشتری ئەتۆمیی نێوان ئێران و ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، لە ساڵی 2015 كرا، چەند رێوشوێنێك بەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێراندا سەپێندرا،ئەو بەرنامەیەی ساڵانێكە ئێران دووپاتی دەكاتەوە كە بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە. بەڵام ئەو رێككەوتنە شكستیهێنا پاش ئەوەی لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتیەكەیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی دا.

لە خولی دووەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپدا، نێوانی ئەمریكا و ئێران خراپتر بوو، كاتێك لە حوزەیرانی 2025 هێرشی كردە سەر چەند ناوەندێكی ئەتۆمیی، پاشانیش لە 28 ی شوباتی 2026 ئەمریكا و ئیسرائیل پێكەوە هێرشی ئاسمانییان كردەسەر ئێران و 39 ڕۆژ جەنگ درێژەی كێشا، پاشان ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی ڕاگەیەندرا.

  • عێراق لێخۆشبوون بۆ رۆژنامەنوسان دەردەكات؛ حكومەتی هەرێمیش بێ بەڵگە رۆژنامەنوسانی كردووەتە كونجی زیندان

  • سێ قۆناغ؛ وردەكاری پێشنیارە نوێیەكەی ئێران كە ئەمریكا ڕەتیكردەوە

  • با پێكەوە ئەم گرێیە بكەینەوە؛ هۆکاری پێكنەهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان چییە؟

  • حكومەت بە ترسەوە هەنگاو دەنێت؛ دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی هۆشداری دەدات

  • بەهۆی جەنگ لەگەڵ ئێران وەزیری بەرگریی ئەمریكا بانگهێشتی كۆنگرێس دەكرێت

  • ئەمریكا لەسەر ئاستی نێردە پشتیوانی بۆ سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق ڕاگەیاند

  • دوای دوو ئیدارەیی و شكستی دامەزراوەکان؛ لە هەرێمی كوردستان چی ماوەتەوە؟

  • ترەمپ ناڕازییە لە پێشنیارەكەی ئێران؛ چەند رۆژێكی یەكلاكەرەوە بۆ دانوستان

  • عەلی زەیدی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت؛تاقیكردنەوەی ناوخۆ و دەرەوە

سەرەکی