2   کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

١١ ی سێپتەمبەر؛ ئەو رۆژەی ئەمریکا و جیهانی گۆڕی

کەم جار هەیە ڕۆژێک شایستەی نازناوی «ئەو ڕۆژەی جیهانی هەژاند» بێت، بەڵام ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ هەر لە ساتەوەختی ڕوودانییەوە ئەم نازناوەی زەوت کرد. لە دیمەنی یەکەمدا زۆر کەس بڕوایان بەوە نەدەکرد ئەوەی لە شاشەکانەوە دەیبینن ڕاست بێت. تەقینەوەی فڕۆکە نەفەربەرەکان بە هەردوو هێمای هێز و سەرکەوتنی نیویۆرک و واشنتۆندا، سامناک و کوشندە بوو. دوای چارەکە سەدەیەک، کاریگەرییەکانی ئەو ڕۆژە هێشتا بەسەر ئەمریکا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهانەوە دیارن.

سەرەتای زنجیرەیەک جەنگ و گۆڕانی جیۆپۆلۆتیکی

ئەو ڕۆژەی ئوسامە بن لادنی ڕێبەری قاعیدە هەڵیگیرساند، بووە هۆی ڕووخانی دوو ڕژێمی سەرەکی: تاڵیبان لە ئەفغانستان و ڕژێمی سەددام حسێن لە عێراق. لە بەرامبەردا، ئوسامە بن لادن جەنگەکەی گواستەوە بۆ ناو خودی خاکی ئەمریکا، و جۆرج بوشیش جەنگی دژ بە تیرۆری ڕاگەیاند. جیهانی ئیسلامی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ڕووبەڕووی شڵەژانێکی گەورە بوونەوە و دۆخی کۆچبەری و مافەکان گۆڕانی بەسەردا هات.

 هەڵوێستی سەرکردەکان و هەژانی ناوچەکە

لەگەڵ ڕووداوەکەدا، چەندین سەرکردە کەوتنە دۆخێکی هەستیارەوە. یاسر عەرەفات خێرا هەوڵیدا خوێن ببەخشێتە بریندارانی ئەمریکا و نیگەرانیی خۆی نیشان دا. لە لایەکی ترەوە، موعەمەر قەزافی لە ترسی ئەوەی ئەمریکا هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی، لەرێگەی عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەوە پەیامی نارد کە لیبیا ئامادەیە دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ببێت، چونکە دەیگوت ئەمریکا هەموو ناوچەکە داگیر دەکات.

 پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان عێراق و قاعیدە

ئەمریکا بۆ داگیرکردنی عێراق، پاساوی چەکی کۆکوژ و پەیوەندیی نێوان ڕژێمی سەددام و قاعیدەی بەکارهێنا. سەرەڕای ئەوەی ڕاستییەکەی هیچ هاوکارییەکی ستراتیژی لە نێوان سەددام و بن لادندا نەبوو، بەڵام هەواڵگریی ئەمریکا هەڵە مێژووییەکانی سەددامی لەگەڵ نوێنەرانی قاعیدە لە سودان قۆستەوە بۆ پاساودانی جەنگەکە. لە ئەنجامدا، هەردوو ڕژێمی ڕوخان و قوربانییەکی زۆر کەوتەوە.

کۆتایی ڕێبەرەکان و باجی قورسی مێژوو

پرۆسەی ڕاوکردنی سەرکردەکانی قاعیدە بەردەوام بوو تا لە ٢ی ئایاری ٢٠١١دا ئوسامە بن لادن لە حەشارگەکەی خۆی لە پاکستان کوژرا و تەرمەکەی فڕێدرایە دەریاوە. بن لادن کۆتایی هات، بەڵام شوێنپەنجەی کارەساتەکەی و ئەو جەنگە گشتگیرانەی بەدوای خۆیدا هێنا، باجێکی یەکجار قورسی دارایی، مرۆیی و سیاسیی لەسەر گەلان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەڵەکە کرد کە تا ئێستاش کاریگەرییەکانی بەردەوامن.

 

  • ١١ ی سێپتەمبەر؛ ئەو رۆژەی ئەمریکا و جیهانی گۆڕی

  • وەڵامەكەی تاران بۆ ریاز: حوسییەكان بە ئێمە ڕاناگیرێن

  • لە نێوان سەدان ملیار داهاتی "ڕووناکی" و نۆ ملیار دۆلار قەرزدا؛ قەیرانی کارەبا و پرسیارە بێوەڵامەکە

  • بەهۆی قەرەباڵغی زیندانەکانەوە؛ عێراق پەنا بۆ ئازادکردنی زیندانییان دەبات

  • دەنگێکی تۆمارکراو گومان لەسەر هۆکاری خنکانی خوێندکارە کوردەکەی چین دروست دەکات

  • لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا؛ گفتوگۆ یان شەڕ دەستپێدەکات؟

  • پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی داڕشتنی یاسایەكی نوێیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • حکومەتی فیدراڵ و هەرێم لەسەر بنەما دەستوورییەکان بۆ بودجەی ٢٠٢٧ ڕێکدەكەون

  • له زبڵدانەکانەوە بۆ کارگەکان؛ ڕیسایکڵین چۆن ڕەوشی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؟

سەرەکی