1 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
لە بابولمەندەبەوە تا مەککە و مەدینە
مەترسیدارترین قۆناغی پەرەسەندنی حوسییەکان دەست پێدەکات
ناوەندی هەواڵ
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، حوسییەکانی یەمەن لە قۆناغێکی نوێی ململانێی ناوچەیی نزیک بوونەتەوە، ئەم قۆناغە چاوەڕوانکراوە بە دەریای سوور و بابالمەندەبەوە سنووردار نەبێت، بەڵکو کاریگەرییەکانی تا ناوچە ستراتیژی و ئایینییەکانی عەرەبستانی سعودی درێژ دەبێتەوە.
گەیشتنی حوسییەکان بەسەرکردایەتی "عەبدولمەلیک حوسی" بۆ دوورگەی پەریم لە ناو بابالمەندەب و هەمان کات زیادبوونی هێرشە درۆنییەکان بۆ ناو خاکی سعودیە، پێشاندەری گۆڕانێکی گرنگە لە جوگرافیای ئەم ململانێیەدا . .
لە 2ی تەممووزەوە حووسییەکانی یەمەن سیاسەتی گەمارۆ و هێرشی ناوبەناو بەرامبەر بە گەمارۆ و هێرشەکانی سعوودییە پەیڕەو دەکەن بەتایبەت دوای گەیشتنیان بۆسەر گەرووی بابولموندەب .

ئێستا حوسیەکان کە رێگە بە تێپەڕینی کەشتییەکانی ریاز بەو تەنگەیەدا نادەن تاوەکو ئەوان ئەو گەمارۆ دەریایی، وشکانی و ئاسمانییە هەڵنەگرن کە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە بەسەر وڵاتەکەیاندا سەپاندوویانە ..
هاوکات شەوی ڕابردوو دوای چەند هێرشێکی سنوردار لە نێوان هەردوو دەوڵەتی سعودیە و حوسیەکان بۆسەر یەکتری، چەندین شار و ناوەندی گرنگی سعودیە کەوتنە بەر پەلامار و هێرش لە نێویاندا بنکەی ئاسمانی شا خالید و چەندین شاری دیکەی سعودیە .
پێشتر حوسییەکان بە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان لە دەریای سوور ناسرابوون، بەڵام ئەوەی ئێستا جێی سەرنجە، خێرایی جوڵە سەربازییەکانیانە لە بابالمەندەب و زیادبوونی هێرشەکانیانە بۆ ناو عەرەبستانی سعودییە. ئەم گۆڕانە بۆ سعودی واتای ئەوەیە کە هەڕەشەکە تەنها لە سنووری باشوورەوە نایەت، بەڵکو لە ڕێگای دەریای سوور و ژێرخانی وزەشەوە فشاری زیاتر دروست دەبێت ..
دواین پێشهات کە ناوچەکەی کە هەردوو بەرەی شەڕەکەی بەرەو توندبوونەوەی ململانێکان برد، شەوی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦بوو ئەوەش دوای ئەوەی سعودیە ڕایگەیاند درۆنێکی حوسییەکانی لە باشووری مەککە لەناوبردووە، پێش ئەوەی بچێتە ناو بۆشایی ئاسمانی قەدەغەکراوی شارە پیرۆزەکە، ئەوەش کاردانەوەی توندی بەدوادا هات .

تورکی ئەلمالکی، وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ پشتگیریی شەرعییەت لە یەمەن، پاراستنی مەککەی بە «هێڵی سوور» ناوبرد. لەبەرامبەردا حوسییەکان ڕەتیانکردەوە کە مەککە یان شوێنە ئایینییەکان ئامانجیان بووبێت.
هەر لەسەر هێرشەکە عەبدولمەلیک حوسی ڕایگەیاند: تۆمەتی هێرشکردنە سەر مەککەی پیرۆز،درۆیەكی گەورەی دەسەڵاتی سعودیەکانە، ناوبراو ووتی ئەوە سعودیەیە بە هاوکاری ئیسرائیل و ئەمریکا ( ٢٠٠٠ ) مزگەوتی لە یەمەن كردووەتە ئامانج، بۆیە هەرچەند درۆنەکە لە نزیکی مەککە لەناوبراوە، دیاریکردنی ئامانجی کۆتایی هێرشەکە هێشتا جێی مشتومڕە.
ئەو ڕووداوە دەکرێت وەک وەچەرخان وێنا بکرێت، چونکە مەککە تەنها شارێکی سعودی نییە؛ بەڵکو پیرۆزترین شوێنی ئایینی موسڵمانانە و ساڵانە ملیۆنان حاجی و عومرەکار ڕووی تێدەکەن، هەر هەڕەشەیەکی سەربازی لە نزیکی شارەکە دەتوانێت کاریگەرییەکی سیاسی، ئایینی و دەروونی زۆر فراوانتر لە خودی ململانێی یەمەن هەبێت.
لەگەڵ ئەو هێرش و تۆمەتە جۆراوجۆرانە ئێستا "مەدینەش" بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هاتووەتە ناو بازنەی هەڕەشەکان. هێرشە درۆنییەکان لەم هەفتەیەدا هێڵی نەوتی ڕۆژهەڵات–ڕۆژئاوای سعودییان لە کارخستووە، ژێرخانێک کە بەشێکی لە نزیکی ناوچەی مەدینە تێدەپەڕێت ئەم هێڵە بۆ ریاز گرنگە، چونکە یارمەتی دەدات نەوت لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە بۆ کەنارەکانی دەریای سوور بگوازرێتەوە و پشتبەستن بە تەنکەڕێی هورمز کەم بکرێتەوە.
داخرانی ئەم هێڵەی نەوت لە کاتێکدا ڕوویداوە کە هورمز خۆی لە ژێر فشاری ململانێ ناوچەییەکاندا بووە. واتە سعودی لە هەمان کاتدا لە دوو ئاراستەوە فشار هەست پێدەکات؛ لە ڕۆژهەڵاتەوە بەهۆی هورمز و لە ڕۆژئاوا و باشوورەوە بەهۆی بابالمەندەب و حوسییەکان. ئەمەش هێڵی گواستنەوەی نەوت و ئاسایشی دەریایی بۆ سعودی زۆر هەستیارتر دەکات.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە دواین ڕاپۆرت سەبارەت بە ململانێی نێوان سعودیە و حوسییەکان ئەوەیان بڵاو کردەوە کە نوێبوونەوەی شەڕ لە یەمەن زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی ناوخۆ ئاوارە کردووە و هەزارانی دیکەش بەرەو جیبوتی هەڵهاتوون. واتە هەر فراوانبوونێکی دیکەی جەنگ، بە تایبەتی لە کەنارەکانی دەریای سوور، دەتوانێت قەیرانی مرۆیی یەمەن زیاتر قووڵ بکاتەوە .

هێڵی ململانێ و هێرش بۆسەر یەکدی لە نێوان سعودیە و حوسیەکانی یەمەن ئێستا لە بابالمەندەبەوە بەرەو ژێرخانی نەوتی سعودی، مەککە و ناوچەکانی نزیک مەدینە درێژ بووەتەوە. ئەگەر ئەم ئاراستەیە بەردەوام بێت، ململانێی حوسییەکان و سعودی لە شەڕێکی سنوورداری یەمەن زیاتر دەبێت و دەتوانێت بگۆڕێت بۆ قەیرانێکی فراوان کە دەریای سوور، وزەی جیهانی، ئاسایشی حەج و شوێنە پیرۆزەکان لە یەک کاتدا بخاتە ژێر فشار. بۆیە ئەوەی ئێستا دەست پێدەکات، دەتوانرێت بە یەکێک لە هەستیارترین قۆناغەکانی پەرەسەندنی حوسییەکان لە ساڵانی دواییدا وەسف بکرێت.
-
لە بابولمەندەبەوە تا مەککە و مەدینە
|
-
لە هەوڵی کودەتاوە بۆ پاراستن؛ لە دانیشتنی دادگایی لاهور شێخ جەنگیدا چی وترا؟
|
-
یەکێتی؛ هونەری تواندنەوەی ڕکابەر و گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان
|
-
گڵۆپەکەی نەوەی نوێ لە ڕووناککردنەوەی شەقامەوە بۆ تەمومژی هاوپەیمانیی دەسەڵات
|
-
سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێران؛ جیاوازی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان و میدیای ئێرانی
|
-
قەیرانی گەرووەکان و هەڵاوسانی بێوێنە؛ هەرێمی کوردستان بێ ستراتیژ بەدیار گرانی و داڕمانی ئابورییەوە
|
-
چەکداماڵین لە گرووپە چەکدارەکان؛ قورسترین تاقیکردنەوەی دەسەڵات لەبەردەم عەلی زەیدیدا
|
-
یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕێککەوتوون؟
|
-
ئەمریکا دەستی بە کشانەوە لە هەرێم کردووە بەڵام سیستمی بەرگریی دەهێڵێتەوە
|
|
|
|