2 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارەکەی دادگا کۆڕەک لە دانەوەی قەرزەکان نابەخشێت و مۆڵەتەکەشی بۆ نوێ ناکاتەوە
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر کۆڕەک هەڵنەوەشاندووەتەوە و مۆڵەتی نوێ ناداتە کۆمپانیاکە.
دوای ئەوەی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڕیاری دادگای بەرایی ڕەسافە بڵاو کردەوە و جەختی لەسەر گەڕانەوەی بۆ کارکردن کردەوە، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ڕوونکردنەوەیەکی توندی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی دادگا مۆڵەت بە کۆمپانیاکە ناداتەوە و سەرجەم ڕێکارە یاسایی و رێکخستنییەکان، لەوانەش داخستنی بارەگاکانی، وەک خۆیان دەمێننەوە.

ڕوونکردنەوەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
دەستەکە لە ڕوونکردنەوەکەیدا جەختی لە چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوە:
مۆڵەت و ڕێکارەکان: بڕیارەکەی دادگا تەنها پەیوەست بووە بە هەڵوەشاندنەوەی نوسراوی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یەکلاکردنەوەی دارایی (التسوية)، بەڵام هیچ دەقێک لەخۆ نەگرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکارە ڕێکخستنی و یاساییەکانی تر، وەک داخستنی بارەگاکانی کۆمپانیاکە.
کۆتاییهاتنی مۆڵەت: ڕێکارەکان لە بنەڕەتدا پشت بە کۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستی مۆڵەتی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل دەبەستن کە لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢وە کۆتایی هاتبوو، و بڕیارەکەی دادگا مۆڵەتی نوێ بە کۆمپانیاکە نادات و مۆڵەتەکەشی بۆ نوێ ناکاتەوە.
پابەندبوونی دارایی: جێبەجێکردنی گرێبەستی ڕێککەوتنەکە واتە بەردەوامبوونی کۆمپانیاکە لەسەر دانەوەی قەرزە چەسپێنراوەکانی سەر شانی بۆ بەرژەوەندیی دەوڵەت، و دادگا کۆمپانیاکەی لەو شایستە داراییانە نەبەخشیوە.
دۆخی بارەگاکان: بارەگاکانی کۆمپانیای کۆڕەک کە پێشتر داخراون بە داخراوی دەمێننەوە، و هەر دووبارە کردنەوەیەکیان بێ ڕەزامەندیی دەستەکە، بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئیداریی لێ دەکەوێتەوە.

هەڵوێستی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم
لە بەرامبەردا، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە دادگای بەرایی ڕەسافە بڕیاری داوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و دووبارە کارکردنەوەی دەستبەجێی گرێبەستی یەکلاکردنەوەی نێوان هەردوو لایەن.
کۆڕەک پێشوازیی خۆی لە بڕیارەکە نیشان دا و جەختی لەوە کردەوە، هیوادارە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لاپەڕەیەکی نوێی دوور لە ناکۆکی بکاتەوە و کۆسپ لە دوای کۆسپ دروست نەکات، بە ئامانجی خزمەتکردنی بەشداربووان و گەشەپێکردنی بواری گەیاندن بە شێوەیەک کە لەگەڵ حوکمەکانی یاسادا بگونجێت.
-
بڕیارەکەی دادگا کۆڕەک لە دانەوەی قەرزەکان نابەخشێت و مۆڵەتەکەشی بۆ نوێ ناکاتەوە
|
-
|
-
بۆچى ئێران بهشداریى لوتكهى ئاشتى شهرم شێخ نهكرد؟
|
-
دوای 127 ساڵ لە دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بۆچی نابین بە خاوەن میدیای نیشتیمانی ؟
|
-
ڕاپەڕینی ساڵی 1991لە شاری سلێمانی چۆن دەستیپێکرد؟
|
-
هاوسەرۆكی كەجەكە: لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا چۆن چاوەڕوانی بانگەوازییەك لە ڕێبەر ئاپۆ دەكرێت؟
|
-
مەزڵوم عەبدی: لە سوریا تەنها گوێ بەوتەكانی ئەحمەد شەرع دەدەین
|
-
جەمیل بایك: ئەردۆغان لە پرۆسەی ئاشتیدا جددی نییە
|
-
بایك: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین دەكرێتەوە و بەدڵی توركیا و ئێرانیش نابێت
|
|
|
|