10 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
لێدوانی توند لە بەغداوە: 90%ی داهاتی ئێران سەرچاوەکەی عێراقە، کەچی هاوکاری نەکردین
سەرەڕای ئەوەی ساڵانە قەبارەی هاوردەی ئێران بۆ عێراق دەگاتە 15 ملیار دۆلار، بەڵام بەرپرسێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە تاران هیچ هاوکارییەکی عێراقی نەکردووە و نەوتی وڵاتەکە بە پارێزگاریی ئەمریکا دەچێتە سەڵتەنەی عومان و لەوێوە ڕوانەی دەرەوە دەکرێت.
لە کاتێکدا عێراق بە قەیرانێکی گەورەی ئابووری و جیهانیی وزەدا تێدەپەڕێت بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی داخستنی گەرووی هورمزەوە، بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕەخنەی تووند لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرێت و دەڵێت کە ئێران لەگەڵ عێراق نەوەستا و هاوکاریی نەکرد، لە کاتێکدا عێراق هەمیشە هاوکار و پشتیوانی بووە.
ئەعرەجی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان باش دەزانن هاوردەی ساڵانەمان لە ئێرانەوە دەگاتە 15 ملیار دۆلار و 90%ی داهاتەکانیان ئێستا لە عێراقەوە دەڕوات، بەڵام باجی جەنگ و قەیرانەکان بۆ عێراق زۆر قورس ترە و بە پێچەوانەی ئێرانەوە کە دەتوانێت لە ماوەی ساڵێکدا دوای ڕاگرتنی جەنگ دۆخی ئابووریی خۆی ڕێکخاتەوە، عێراق پێویستی بە پێنج ساڵ دەبێت بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە بەهۆی کاریگەریی ڕاستەوخۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق هەنگاوی خێرای ناوە
لە بەرامبەر ئەم ئاڵنگارییە ئابوورییانەدا، وەزارەتی نەوتی عێراق هەنگاوی خێرای ناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و زیادکردنی قەبارەی هەناردەی نەوتی خاو، بە جۆرێک کە سەلیم رکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت، ڕایگەیاندووە هەناردەی نەوتی خاو توانیویەتی بەرزبوونەوەیەکی گەورە بەخۆیەوە ببینێت و دوای ئەوەی لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بۆ هەر ڕۆژێک تەنها لە دەوروبەری 200 هەزار بەرمیلدا بووە، لە ئێستادا گەیشتووەتە نزیکەی 2.7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت ڕوونی کردەوە کە زۆربەی ئەم بڕە هەناردەکراوانە لە ڕێگەی دەروازەکانی باشوورەوە دەڕۆن، لە کاتێکدا هەناردەکردن لە دەروازەکانی باکوورەوە نزیکەی 300 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، جا لە ڕێگەی گواستنەوەی تانکەر یان هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە بێت. هەروەها وەزارەت پلانی هەیە بۆ فراوانکردنی دەروازەکان و گەیاندنی توانای هەناردەکردن لە ڕێگەی هێڵی عێراقی-تورکی بۆ 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەگەڵ هەوڵدان بۆ ڕاکێشانی بۆری نوێی وەک بۆری بەسرە-حەدیسە-فیشخابور و بەسرە-حەدیسە-بانیاس بە مەبەستی بەهێزکردنی پرۆسەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو.

جووڵەی نەوت لە هەرێم گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، جووڵەی نەوتی گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێک کە کۆمپانیای نەرویجی DNO ڕایگەیاندووە فرۆشی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە و بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 28 هەزار و 58 بەرمیل هاوتای نەوت لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا 14 هەزار و 440 بەرمیل بووە و لە چارەکی دووەمی 2026دا سفر بوو.
کۆمپانیاکە دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی حوزەیران بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە کارەکانی ڕاگرتبوو، دووبارە دەستی بە بەرهەمهێنان کردووەتەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی بەدیهاتوو لە کوردستان بۆ 38 دۆلار و 5 سەنت بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا کۆی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ و فیشخابوور کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە بەڕێوە دەبرێن، بۆ 73 هەزار و 219 بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە و بەراورد بە ساڵی پێشتر گەشەی گەورەی تۆمار کردووە.
-
دوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک؛ محەمەد سەمعان چاوی لە وەزارەتێکی بەغدایە و داوای پشتیوانی یەکێتی دەکات
|
-
له دیداری مێری چ وترا؟ لە هەناردەکردنی نەوت و پەیامی ئاشتییەوە تا ڕێککەوتنەکانی پێکهێنانی حکومەت
|
-
لێدوانی توند لە بەغداوە: 90%ی داهاتی ئێران سەرچاوەکەی عێراقە، کەچی هاوکاری نەکردین
|
-
کۆبوونەوەیەکی ڕانەگەیەندراو لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی؛ هەوڵێک بۆ بازدان بەسەر ئاستەنگەکانی مەسرور بارزانی
|
-
پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات
|
-
دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم
|
-
دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە
|
-
لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟
|
-
کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە
|
|
|
|