10 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات
لەم هەفتەیەدا و لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بیستەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی "یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد" لە ڕێکخستنی کۆمیسیۆنی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا-تورکیا (EUTCC) لە بینای ئالتیێرۆ سپینێلی لە پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەدەچێت.
ئامادەکارییەکانی ئەم کۆنفرانسە بە هاوکاریی گرووپە سەرەکییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەوانە گرووپی چەپ، سەوز/ هاوپەیمانیی ئازادی ئەورووپا (Greens/EFA) و هاوپەیمانیی پێشکەوتووی دیموکراتیک و سۆسیالیستەکان (S&D) ئەنجامدراوە. بەشداربووان تیشک دەخەنە سەر ڕووداوە سیاسییەکانی ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، سەروەریی یاسا و داهاتووی دیالۆگ لە تورکیا.

بەشداریی سەرکردە و کەسایەتییە جیهانی و کوردستانییەکان
کۆنفرانسەکە بە پێشەنگایەتیی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی شیرین عەبادی، چالاکوانی نێودەوڵەتی بیانسا جاگەر و سیاسەتمەداری دیاری کورد لەیلا زانا بەڕێوەدەچێت. لە ماوەی دوو ڕۆژی کارەکانیدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا، سیاسەتمەداران، ئەکادیمیستەکان، یاساناسان، ڕۆژنامەنووسان و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ کۆدەبنەوە تا تاوتوێی دۆخەکە باری سیاسی ناوچەکە بکلەن.
بەرنامەی ڕۆژی یەکەم و وتارەکانی دەستپێک
کارەکانی کۆنفرانسەکە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٧:٠٠ بە وتاری دەستپێک دەستپێدەکات. لەم دانیشتنەدا دێرسیم داگدەڤیرەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری EUTCC، شیرین عەبادی، لەیلا زانا، مارتن شێردێوان هاوسەرۆکی کۆمای چەپ لە پەرلەمانی ئەورووپا و ئەندریاس شیدەر ئەندامی کۆمای S&D وتاری دەستپێک پێشکەش دەکەن.

ڕۆژی دووەم؛ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە جیوپۆلیتیکییەکان
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٩:٣٠ بەیانی کۆنفرانسەکە بەردەوامی بە کارەکانی دەدات. لە دەستپێکدا کاریان ڤێسترهێم سەرۆکی EUTCC لە زانکۆی بێرگەن، دێرسیم داگدەڤیرەن، شیرین عەبادی و لەیلا زانا لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا لەیلا چایبی، لێۆلوکا ئۆرلاندۆ، ئەڤین ئینجیر و مارک مۆلەر نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان قسە دەکەن. لە هەمان دانیشتندا پرۆفیسۆر دکتۆر ژۆست یۆنگەردەن لە زانکۆی واگێنینگەن هەڵسەنگاندن بۆ ڕابردووی ٢٠ ساڵی کۆنفرانسەکانی EUTCC دەکات.
کاتژمێر ١٠:١٥ دانیشتنێک بە ناونیشانی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر خاڵی وەرچەرخان: گۆڕانکارییە جیوپۆلیتیکییەکان، گۆڕانی دیموکراسی و گەڕان بەدوای ئاشتیدا" بەڕێوەدەچێت کە بە سەرپەرشتی ڕۆژنامەنووس دیلەک ئۆداباشی و بە بەشداری ئەکادیمیست دۆغو ئەرگیل، ڕۆژنامەنووس ئامەد دیجلە و کۆلین ستارجەر لە زانکۆی بالتیمۆر دەبێت.

پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا
کاتژمێر ١١:٠٠ دانیشتنێک لەژێر ناونیشانی "لە نێوان پرۆسەی ئاشتی و قەیرانی دیموکراتیزەبوونی تورکیادا: دیالۆگ، سەروەریی یاسا و داهاتووی بەشداریی سیاسی" دەستپێدەکات. لەم پانێڵەدا پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، محەمەد ئەمین ئەکمەن پەرلەمانتاری پارتی دەڤا، ئۆکان کونوورالپ پەرلەمانتاری پارتی نوێ و ئۆغوز کان سالیجی پەرلەمانتاری جەهەپە ئامادە دەبن.
لە بەشی پاشنیوەڕۆدا و کاتژمێر ١٥:٠٠، پانێڵێک بە سەرپەرشتی هۆشیار ئۆزسۆی و بە ئامادەبوونی ناچۆ سانچێز ئامۆر ڕاپۆرتەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر "یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا: سەختییەکان و جێگرەوەکان" بەڕێوەدەچێت. دوابەدوای ئەوە کاتژمێر ١٥:٣٠ پانێڵی "یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا و کورد: لە نێوان هاوکاریی ستراتیژی و چاوەڕوانییە دیموکراسییەکاندا" بە بەشداری ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا لی ئەندەرسۆن، پەرناندۆ بارێنا، ڤلادیمیر پرێبیلیچ، تایش ڕەوتەن، هەروەها ئێلیۆنۆرا سکالا لە پەیمانگای مافی مرۆڤی یەکێتیی پارێزەرانی نێونەتەوەیی و ڕازییە ئۆزتورک پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە بەڕێوەدەچێت.

ڕۆڵی ژنان و ڕاگەیاندنی ئەنجامنامە
کاتژمێر ١٦:٣٠ پانێڵێک بە سەرپەرشتی زانای سیاسەت ئارزو یەڵماز دەستپێدەکات بە ناونیشانی "ئەو ژنانەی کە داهاتوو دیاری دەکەن: گۆڕانی دیموکراسی، یەکێتیی کورد و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، کاتێک ئاتیفە ڕامسەری لە زانکۆی بیلفێڵد، سەباحەت تونجەل پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە تەڤگەری ژنانی ئازاد و ئیلهام ئەحمەد نوێنەری ڕۆژئاوا قسە دەکەن.
کۆنفرانسەکە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ی هەمان ڕۆژدا بە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سەرپەرشتی دەستەی بەڕێوەبەری EUTCC و ڕاگەیاندنی ئەنجامنامە و پێشنیارە گشتییەکان کۆتایی پێدێت. جێی ئاماژەیە لە هۆڵی 1G2ی پەرلەمانی ئەوروپا وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ بە ١٢ زمانی جیاواز (لەوانە کوردی، تورکی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، فارسی و چەندین زمانی دیکە) بۆ بەشداربووان دابین دەکرێت.
-
پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات
|
-
دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم
|
-
دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە
|
-
لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟
|
-
کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە
|
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە
|
-
قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات
|
-
شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا
|
-
دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟
|
|
|
|