لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەری نێودەوڵەتیی (کاد) بۆ ئۆتیزم لە سلێمانی، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ لە کۆی سێ هەزار و 927 منداڵی ئۆتیزم، ئێستا هەزار و 756 منداڵ لە سەنتەرەکاندان، بەڵام تەنیا 310 منداڵیان هاوکاریی دارایی مانگانە لە حکومەت وەردەگرن.
لە هەرێمی کوردستان لە کۆی نزیکەی چوار هەزار منداڵی تووشبووی ئۆتیزم، تەنیا بەشێکی زۆر کەمیان هاوکاریی دارایی وەردەگرن. لە ئێستادا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دۆسیەی سەرجەم ئەو منداڵانەی ناردووەتە بەغدا، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی پڕۆژەبودجەی ساڵی 2027دا مووچەیان بۆ دابین بکرێت.
سەبارەت بە سەنتەرە تایبەتەکان، وەزیری کار، ئاماژەی بەوە کرد، کە لە ساڵی 2019دا تەنیا 11 سەنتەری ئۆتیزم هەبوون و سەنتەرە تایبەتەکان مانگانە نزیکەی هەزار دۆلاریان بۆ هەر منداڵێک وەردەگرت، بەڵام بەهۆی پێدانی ئاسانکارییەوە، ئێستا ژمارەکە بۆ 72 سەنتەر بەرزبووەتەوە (14 حکومی و 58 تایبەت)، ئەوەش کێبڕکێی دروستکردووە و نرخەکانی زۆر دابەزاندووە