بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 15°C (کەمێک هەوری)
  • سلێمانی: 12°C (باران)
  • دهۆک: 13°C (کەمێک هەوری)
  • هەڵەبجە: 14°C (باران)
  • کەرکووک: 17°C (هەوری)
  • زاخۆ: 14°C (باران)
  • گەرمیان: 17°C (باران)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە
هەواڵی گرنگ هەواڵ

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سێ قاچاخچی نەوتمان لە دیالە دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی بۆ رێگری لە بەقاچاخبردنی نەوت و..

ئیرادە میدیا (فەرمی)

1 خولەک خوێندنەوە

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سێ قاچاخچی نەوتمان لە دیالە دەستگیرکرد
بەقاچاخبردنی نەوت فۆتۆ: سۆشیال میدیا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی بۆ رێگری لە بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمەکانی لە هەردوو پارێزگای دیالە و نەینەوا ئەنجامدا. گوتەبێژی دەزگاکە دەڵێ: "سێ قاچاخچی و تۆمەتبارێکی مەترسیدارمان دەستگیرکردووە."

ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رۆژی شەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی2026، رایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی سووتەمەنی، تیمەکانمان لە رێگەی زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی مەیدانی، شەوی هەینی 9ـی تشرینی یەکەم، چەند ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا."

بەگوتەی ئەرشەد حاکم، لە پارێزگای دیالە سێ قاچاخچی دەستگیرکران و دەست بەسەر چەندین تانکەردا گیرا کە بڕێکی زۆر نەوت، بەرهەمی نەوتی و مادەی دیکەیان تێدابوو.

ئەرشەد حاکم دەڵێ، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە بەشێک لەو بارانە بۆ قاچاخیکردن ئامادەکرابوون و سەرپێچیی گەورە لە بەڵگەنامەکانی گواستنەوە و سیستمی چاودێرییدا هەبووە.

گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گوتی: "لە پارێزگای نەینەواش هێزەکانی دەزگاکەمان توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە بەپێی یاسای رووبەڕووبوونەوەی قاچاخی نەوت و بەرهەمەکانی، لەلایەن دادگەوە داواکراو بوو".

لەو ئۆپەراسیۆنانەدا دەست بەسەر نزیکەی 50 هەزار لیتر نەوتی قاچاخدا گیراوە. ئەرشەد حاکم دەڵێ: "تەواوی رێکارە یاساییەکان بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراونەتەبەر و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەردەوام دەبێت لە راوەدوونانی ئەو کەسانەی زیان بە سامانی نیشتمانی و ئابووریی وڵات دەگەیێنن."

تاگەکان:
ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەمووی لە هەواڵ
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە