بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 11°C (ساماڵ)
  • سلێمانی: 11°C (کەمێک هەوری)
  • دهۆک: 11°C (ساماڵ)
  • هەڵەبجە: 14°C (ساماڵ)
  • کەرکووک: 12°C (کەمێک هەوری)
  • زاخۆ: 11°C (ساماڵ)
  • گەرمیان: 14°C (ساماڵ)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە
شیکاریی تایبەت بیروڕا

هەرێم لەبەردەم هەڕەشەکانی بەغدادا

بەغدا هێزی پەلاماردانی هەبێ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێگر نەبێ، نەک هەر مەرجەکانی خۆی بەسەر هەرێمدا دەسەپێنێ، بەڵکو پەلاماریشی دەدا..کە کار گەیشتە پەلاماردانیش، نەک هەر خەڵک نابێتە قەڵغانی پاراستنی هەرێم ، بەڵکو بە زەحمەتی دەزانم کە چەکدارەکانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداریش وەک پێویست بەرگری بکەن .بەرپرسی یەکەمی ئەم دۆخەی خولقاوە، دەسەڵاتی جووت حیزبی یەکيتی و پارتیە .

هەڤاڵ کوێستانی

هەڤاڵ کوێستانی

نووسەر

2 خولەک خوێندنەوە

بەغدا هێزی پەلاماردانی هەبێ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێگر نەبێ، نەک هەر مەرجەکانی خۆی بەسەر هەرێمدا دەسەپێنێ، بەڵکو پەلاماریشی دەدا..کە کار گەیشتە پەلاماردانیش، نەک هەر خەڵک نابێتە قەڵغانی پاراستنی هەرێم ، بەڵکو بە زەحمەتی دەزانم کە چەکدارەکانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداریش وەک پێویست بەرگری بکەن .بەرپرسی یەکەمی ئەم دۆخەی خولقاوە، دەسەڵاتی جووت حیزبی یەکيتی و پارتیە کە بەو ئەزموونە دزێوەیان زەندۆڵێکی زۆر قووڵیان خسۆتە نێوان خەڵک و خۆیان و خەڵکیان گەیاندۆتە ئەو بڕوایەی کە :

ئەم جووت بنەماڵەیە ، هەرێم بە مڵکی خۆیان دەزانن نەک نیشتمانی هەمووان؛ کە هەرێمیان تەنها بۆ دزی و تاڵانکردن و خۆ دەوڵەمەندکردن و بۆ رووتاندنەوەی خەڵک دەوێ ؛ ئەو هێزی چەکدار و دەزگا هەواڵگریانەی هەشیانە تەنها بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان راهێنراون نەک بۆ بەرگریکردن لە هەرێم و خەڵکەکەی ؛ شەڕی ئەم دەسەڵاتە ، لە پێناوی پاراستن و هێشتنەوەی کێڵگەکانی نەوت و غازە لە بندەستی خۆیاندا ، نەک لە پێناوی خەڵک و پاراستنی قەوارە دەستوورییەکەی هەرێم..بۆیە بۆ خەڵک و بۆ ئەو دووحیزبەش باشترە لەگەڵ هەموو لایەنەکان و پێکەوە و لەڕێی کۆدەنگییەکی نیشتمانی شەڕی جێبەجێکردنی دەستوور بکەن ،نەک هەڕەشەی دانە شاخ و چەک هەڵگرتن؛

باشترە شەڕەکە، کە زیاتر شەڕی ئیداری و دارایی بەغدایە بەرانبەر بە دەسڵاتدارانی هەرێم ، نەیکەنە شەڕی سیاسی و سەربازی و بەرگی نیشتمانی بەبەردا نەکەن.

ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

ئەم بیروڕایانەش هەیە

هەمووی لە بیروڕا
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە