بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 21°C (کەمێک هەوری)
  • سلێمانی: 18°C (ساماڵ)
  • دهۆک: 19°C (کەمێک هەوری)
  • هەڵەبجە: 20°C (کەمێک هەوری)
  • کەرکووک: 22°C (ساماڵ)
  • زاخۆ: 19°C (هەوری)
  • گەرمیان: 24°C (کەمێک هەوری)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە
هەواڵی گرنگ ئابووری و بازاڕ نەوت و وزە

قاچاخچێتیی نەوت لە عێراق؛ بۆچی ڕوبەڕوبوونەوەی ڕیشەیی بەهۆی هێزە باڵادەستەکانەوە بە ئاستەنگ دەزانرێت؟

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط"، دۆخی شۆک و تووڕەیی لەنێو چین و توێژە جیاوازەکانی عێراقدا بەردەوامە، دوای ئەوەی هەوڵەکانی ئەم دواییەی حکومەت پرۆسەیەکی بەرفراوان و ڕێکخراوی دزین و بەقاچاغبردنی نەوتیان لە زۆرینەی ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرهەم دەهێنن یان بۆریی نەوتیان پێدا تێپەڕ دەبێت، ئاشکرا کرد.

ئیرادە میدیا (فەرمی)

2 خولەک خوێندنەوە

قاچاخچێتیی نەوت لە عێراق؛ بۆچی ڕوبەڕوبوونەوەی ڕیشەیی بەهۆی هێزە باڵادەستەکانەوە بە ئاستەنگ دەزانرێت؟

پوختەی گرنگترین خاڵەکان:

  • بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط"، دۆخی شۆک و تووڕەیی لەنێو چین و توێژە جیاوازەکانی عێراقدا بەردەوامە
  • دوای ئەوەی هەوڵەکانی ئەم دواییەی حکومەت پرۆسەیەکی بەرفراوان و ڕێکخراوی دزین و بەقاچاغبردنی نەوتیان لە زۆرینەی ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرهەم دەهێنن یان بۆریی نەوتیان پێدا تێپەڕ دەبێت، ئاشکرا کرد
  • لە کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردووەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق نزیکەی ٧٠ بەرپرسیان لە کەرتی نەوتدا دەستگیر کردووە
  • بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی نەوت بەرپرسیارێتیی ئەوەی ڕوویداوە و ڕوو دەدات دەخاتە ئەستۆی زۆرینەی هێزە سیاسییە دەستڕۆیشتووەکان
  • بەگوێرەی گوتەی ئەو بەرپرسە، دۆسیەی بەقاچاغبردن لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا هەیە لە ئەوپەڕی باشوورەوە تا ئەوپەڕی باکوور
  • گەیشتن بە چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ پرسی قاچاخچێتیی نەوت کارێکی ئەستەمە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط"، دۆخی شۆک و تووڕەیی لەنێو چین و توێژە جیاوازەکانی عێراقدا بەردەوامە، دوای ئەوەی هەوڵەکانی ئەم دواییەی حکومەت پرۆسەیەکی بەرفراوان و ڕێکخراوی دزین و بەقاچاغبردنی نەوتیان لە زۆرینەی ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرهەم دەهێنن یان بۆریی نەوتیان پێدا تێپەڕ دەبێت، ئاشکرا کرد.

لە کاتی تەقینەوەی دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، لە کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردووەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق نزیکەی ٧٠ بەرپرسیان لە کەرتی نەوتدا دەستگیر کردووە.

«ڕەگی مێژوویی و هەژموونی سیاسی»

دادوەر ڕەحیم عگەیلی، سەرۆکی پێشووی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی، بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە کە دۆسیەی دزین و بەقاچاغبردنی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دوو دەیەی ڕابردوو. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە دەستەکەیان لە ساڵی ٢٠١٣ـدا توانی یەکێک لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی ئەو کاتە ئاشکرا بکات کە کاری قاچاخچێتیی دەکرد لە ڕێگەی دروستکردنی هەڵهێنەرێکی گەورەی پەلەوەر لەسەر بۆرییەکی نەوت لە پارێزگای بابل، بەڵام فشار و هەژموونی سیاسی بوونە ڕێگر لە لێپرسینەوە لێی یان ڕادەستکردنی دۆسیەکەی بە دادگا لەو کاتەدا.

«پێشێلکارییەکانی باکوور و زیانە داراییەکان»

بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی نەوت بەرپرسیارێتیی ئەوەی ڕوویداوە و ڕوو دەدات دەخاتە ئەستۆی زۆرینەی هێزە سیاسییە دەستڕۆیشتووەکان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا. بەگوێرەی گوتەی ئەو بەرپرسە، دۆسیەی بەقاچاغبردن لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا هەیە لە ئەوپەڕی باشوورەوە تا ئەوپەڕی باکوور، پێی وایە ڕەنگە ئەو پێشێلکارییانەی لە باکووری وڵات دەکرێنە سەر نەوت لەوانەی ناوەڕاست و باشوور زیاتر بن، بەڵام لەوێ بێدەنگیی لێ کراوە.

هەمان بەرپرس پێی وایە گەیشتن بە چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ پرسی قاچاخچێتیی نەوت کارێکی ئەستەمە، چونکە ئەو گرووپ و لایەنانەی کە دزییەکانیان ئەنجام داوە یان پارێزگارییان لە باندە تاوانکارییە تێوەگلاوەکان کردووە، هێشتا کاریگەرییەکی بەرچاویان لەناو حکومەت و پەرلەماندا هەیە و هەنگاوەکانی ئێستا تەنها بۆ هێورکردنەوەی توڕەیی گشتین.

لەلایەکی دیکەوە، ئامارە نیمچە فەرمییەکان دەریدەخەن کە عێراق زیاتر لە ١٥٠ ملیار دۆلاری لەدەست داوە بەهۆی دزی و زیانگەیاندن بە تۆڕی بۆرییەکانی نەوت لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە، کە ئەمەش ئاستی زیانگەیشتن بە ماڵی گشتی و سامانە بنەڕەتییەکانی وڵات نیشان دەدات.

 

ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەمووی لە نەوت و وزە
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە