میدیا ئەمریکییەکان وەبەرهێنانی جارید کوشنەر لە کەرتی چەک و پیشەسازیی سەربازیدا ئاشکرا دەکەن
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکییەکانی وەک (زە ئەتڵانتیک، دەیلی بیست و سی ئێن ئێن)، بەڵگەنامە داراییەکان دەریدەخەن کە کۆمپانیای «ئەفینیتی پارتنەرز»ی سەر بە جارید کوشنەر، زاوا و نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ دانوستانەکانی غەززە و ئۆکراینا، وەبەرهێنانی گەورەی لە کەرتی پیشەسازیی سەربازیدا کردووە.
تێکەڵبوونی بەرژەوەندییە داراییەکان و ڕۆڵە دیپلۆماسییەکەی کوشنەر، جارێکی دیکە پرسیاری گەورە لەسەر شەفافییەت و ناوبژیوانیی ئەمریکا دەورووژێنێت.
«تێکەڵبوونی بەرژەوەندییە داراییەکان و ڕۆڵە دیپلۆماسییەکەی کوشنەر، جارێکی دیکە پرسیاری گەورە لەسەر شەفافییەت و ناوبژیوانیی ئەمریکا دەورووژێنێت.»
زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن کە کۆمپانیاکەی کوشنەر دوو ساڵ لەمەوبەر بە بەهای ٣٢ ملیۆن دۆلار پشکی لە کۆمپانیای «ئارکسیس»ی بەرهەمهێنەری پارچەی فڕۆکە و ژێردەریایی ئەتۆمی کڕیوە و تا دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول شاردوویەتییەوە، کە دواتر لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی قازانجی کردووە. هاوکات کۆمپانیاکەی گەورەترین پشکداری گرووپێکی دارایی تەلئەبیبە کە ٤٥٦ ملیۆن دۆلاری لە نۆ کۆمپانیای دابینکەری چەک بۆ سوپای ئیسرائیلدا وەبەرهێناوە.
«لە نێوان مێزی دانوستانی ئاشتی و بازاڕی چەکدا؛ بەڵگەنامە داراییە نوێیەکان پەردە لەسەر وەبەرهێنانە سەربازییەکانی جارید کوشنەر، زاوا و نێردەی ترەمپ هەڵدەدەنەوە.»
ئەم ئاشکراکردنە گومانەکانی لەسەر تێکەڵبوونی بەرژەوەندییە داراییەکان و ڕۆڵە دیپلۆماسییەکەی کوشنەر قووڵتر کردووەتەوە، لە کاتێکدا تا ئێستا ناوبراو هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە نەداوە.