×

سەرتیپ جەوهەر 11/11/2024 171 جار خوێنراوەتەوە

دێگەڵە، درزی لەتبوون

دوای زیاتر لە 32 ساڵ حوكمڕانیی لەم هەرێمە، لەبری خەونی گەیشتن بە سەربەخۆیی، یان لانیكەم دابینكردنی ژیانێكی كەرامەندمەندان، ئێستا هەموو دوعا دەكەین ئەم هەرێمە دوو لەت نەبێت. 

پێكهێنانی كابینەی ئەمجارەی حكومەت جیاواز لەوانی دیكە، لەبەردەم دووڕیانێكی سەختە. پارتی و یەكێتیی تەنها ماونەتەوەو هەریەكەیان جگە لەبەرژەوەندی حزبیی، لەژێر سێبەری ئەجێندای ئیقلیمیشن. گرفتەكە تەنها ئەوەنییە كابینەی نوێ‌ درەنگ دروستدەبێت، بەڵكو دوو ئیدارەیی دیسان هەڕەشەیەكی دیكە دەبێت لەسەر هەرێم. كورد گوتەنی" هەرێم لۆخۆی نییە، سۆریكەش-ی لێبێت". بۆیە دیسان هەورازێكی سەختمان لەپێشەو دەبێ خۆمانی بۆ ئامادە بكەین.

لەدوای شەڕی ناوخۆی كوردستان لەناوەڕاستی نەوەدەكانی رابردوو، لەم هەرێمە قەت حكومەت و ئیدارەیەكی یەكگرتوو نەبووە. پارتی لەئیدارەی هەولێرو دهۆك بەرپرس بووەو (بكەو مەكە)ی ئەم زۆنە بەدەست پارتیەوەبووە، لەسلێمانیش یەكێتیی نیشتیمانیی بەرپرس بووەو بڕیار هەر لای ئەو بووە.

بۆ پێكهێنانی ئەم كابینەیە، پارتی ئامادەنییە هەژموونی خۆی بەسەر حوكمڕانیی لەگەڵ هیچ لایەك بەش بكات كەمن پێموایە ئاسان نییە، یەكێتیش دروشمی گەورەی هەڵگرتووە، بەڵام بەهۆی شێوەی كاركردنی رابردووی لەحكومەت، ئێستا تەحقیقكردنی ئەو دروشمە.

بەپێی هەموو لێكدانەوەیەك، حكومەتی ئەمجارە زۆر دوادەكەوێت، ئەگەر حكومەتیش دروست ببێت ئەوا دوو ئیدارەیی زۆر تۆختر دەبێتەوە، درزی دێگەڵە زۆر فراوانتر دەبێت، بەجۆرێك رەنگە بگەڕێینەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم! ئەم دۆخە نوێیە لێكەوتەی بەرژەوەندی حزبی و هاوكات خواستی ئیقلیمیە. 

واتە حكومەتی داهاتوو دوو مودیرو دوو كاربەڕێكەری دەبێت، پەرلەمانیش بۆخۆی بێ ئەرزش بووە لەماوەی 15 ساڵی رابردوو، بێگومان لەچوار ساڵی داهاتوو لەجاران خراپتر دەبێت. هەموو ئەوەی باسی دەكەم لێكەوتەی دابەشبونی حوكمڕانانی هەرێمە بەسەر دوو ئەجێندای ئیقلیمیی و سەرئەنجام ئێستا هەرێم بەكردار هەرێمێكی یەكپارچە نییەو هەر لەتێكی لەژێر هەژموونی وڵاتێكە.

ئەو دوو لەتبوونەی كوردستان جگەلەوەی ریشەكەی لە بەرژەوەندی حزبی و شەخسیەوە سەرچاوەدەگرێت، لەهەمانكاتدا ریشەی مێژووییشی هەیە. تەماشابكەن لەسەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عیراق دوای پەیمانی سیڤەر، لە 24ی كانونی یەكەمی 1922 هەردوو حكومەتی عیراق و بریتانیا لێدوانێكی هاوبەشیان دەركردووە ئامادەن دان بەمافی كورددا بنێن بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆیان، دەڵێن داوا لەكوردە (ناكۆكەكان) دەكەین لەنێوان خۆیان رێككەون لەسەر شێوەو سنوری ئەو حكومەتەی دەیانەوێ‌، هاوكات نوێنەری خۆیان بنێرنە بەغدا بۆ رێكخستنی پەیوەندی سیاسی و ئابوریی لەگەڵ حكومەتی بریتانیاو عیراق.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە * ئەوەی ئێستا دەیبینین دووبارەبوونەوەی مێژووە، بەر لەو مێژووەش لە 1921 دیسان كورد لەنێوان خۆیان رێك نەبوون لەسەر پرسی مانەوە لەچوارچێوەی عیراق یان دەنگدان بە مەلیك فەیسەڵ. لەراپرسیەكەی مەلیك فەیسەڵ لە 23ی ئابی 1921 هەولێر دەنگی بەمەلیك فەیسەڵ داو سلێمانیش بایكۆتی دەنگدانی كردو لەگەڵ مانەوە لەچوارچێوەی عیراق نەبوون. 

ئەو لەتبوونەی كوردستان زیاتر لە 100 ساڵە لەسەر دەستی دەستەبژێرو دەمڕاستی كورد درێژەی هەیە، تەنها لەسەردەمێك بۆ سەردەمێكی دیكە كارەكتەرەكانی گۆڕاون. هەڵبژاردنی ئەمجارە، خاڵی وەرچەرخانی پاشەكشەی زیاتری هەرێمی كوردستان بوو بەرەو خراپتربوون. لەلایەك كۆتایی بەدیموكراسی و ئومیدی چاكبوونی حوكمڕانی هەرێم هێناو لەلایەكی دیكە دەستوەردانی ئیقلیمیی لەچارەنوس و ئایندەی كوردستان گەیاندە ئاستێك چارەكردنی زۆر زەحمەت بووە. لەدوای پێكهاتنی ئەم كابینەیە، ئیتر هەر زۆنە بەتەواوی بۆ حزبێك یەكلایی دەبێتەوە، ئەوەی روودەدات دووبارەبوونەوەی ئەو مێژووەیە كە سەدان ساڵە دووبارەو دووبارەو ئومێدی گەیشتنی كوردستان بەكەناری ئارام كۆتایی هات، دوعا دەكەین خراپتر نەبێت.

 

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

سەرەکی