ئیسماعیل حەمە
14/04/2025
429 جار خوێنراوەتەوە
کامیان لەپێشترن غەززە یان ئەنفال
گەلی کورد و دانیشتوانی غەزaلەچەند قۆناغێکی جیاجیادا توشی جینۆ سایدبوو ڕەشەکوژی بوونەتەوە، ئەم دووگەلە هەریەکەیان بەهۆکارێک و بەبیانوی جیاجیا توشی ئەم جینۆسایدە هاتوون.
بۆنمونە کورد لەبەر کوردبوون و دانیشتوانی غەزazش هۆکاری جیاجیای هەیە.
لێرە من هۆکارەکانی جینۆسایدی ئەو دوگەلە ناخەمە ڕوو تەنها دەمەوێ ئەوەبڵێم ئایا لای #سۆشیال_میدیای حزبەکان بەتایبەت ئیسلامییەکان چۆن بایەخ بەم دوو بابەتە دەدرێت، کامیان لەپێشترن، کارەساتی ئەنفال یان جینۆسایدی غەaz.
24 سەعاتە چاودێری دوو سۆشیال میدیای(فیسبوک) فەڕمی هەردوو لایەنی ئیسلامی لەکوردستانی باشور دەکەم(#یەکگروو، #کۆمەڵ).
پەیجی #کورد_یو لە(فیسبووک) لەگەڵ پەیجی پەیام tv(فیسبوک).
کورد یوو سۆشیال میدیای سایتی کوردیووە، کەسایتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە.
پەیجی #پەیام_tv سۆشیال میدیای تەلەفزیۆنی پەیامە، کەزمانحاڵی کۆمەڵی دادگەرییە.
لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا پەیجی کورد یوو( 20 ) هەواڵی جۆراوجۆری دانەوە، لەو ژمارەیە(14 ) هەواڵی تایبەتن بە شەڕو وێرانکارییەکانی کەرتی غەaz و شەش هەواڵەکەی دیکە بابەتی جۆراوجۆربوون.
بەڵام لەبەرامبەردا ئەم سۆشیال میدیایەی یەکگرتوو هیچ هەواڵێکی لەسەر ئەنفال نەکردووە.
لەکاتێکدا ئەمڕۆ ساڵ ڕۆژی کارەساتی ئەنفالی گەلی کوردە، بەڵام ئەم میدیایە هیچ باخێکی بە کارەساتی ئەنفال نەداوە.
هەرچی پەیجی پەیامtv یە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ( 40 ) هەواڵی جۆراو جۆری داناوە، لەو ژمارەیە هیچ هەواڵێکی لەسەر کەرتی غەaz دانەناوە، لەبەرامبەردا ( 12 ) هەواڵی لەسەر کارەساتی ئەنفال کردووە.
لەمەشەوە دەردەکەوێت سۆشیال میدیای کۆمەڵ ئەمڕۆ بایەخی زیاتری لەسەر کارەساتی ئەنفال بووە، نەک کەرتی غەaz.
بەپێچەوانەوە، ئەم پەیجەی یەکگرتوو هیچ بایەخی بەئەنفال نەداوە
|