×

سەرتیپ جەوهەر 15/04/2024 572 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم لەخراپەوە بەرەو خراپتر

سەرتیپ جەوهەر

 لەچەند ڕۆژی داهاتوو ئەردۆغان دێتە بەغداو هەولێر، ئۆپراسیۆنەكە خیراتر دەكات.

 تورك ڕێككەوتنێكی ئەمنی لەگەڵ عیراق ئیمزا دەكەن، شەرعیەت بە پەلاماردانی خاكی هەرێم دەدەن.

 دواخستنی هەڵبژاردن درێژەدانە بە سیاسەتی چەوت و بەرژەوەندیخوازیی حزبیی و شەخسی.

 چەك لەدەست حزبدایەو هێزە سەرەكیەكانیش درێژكراوەی ئەجێندای ئیقلیمین، بۆیە پێناچێت ئاسان بێت هەڵبژاردن لە حوزەیرانی ئەمساڵ.

 كەس ئیرەیی بەهەرێم پێنابات، هیچ دامەزراوەیەكی شەرعیی نەماوەو هیچ تروسكاییەكی خێریش نابینین.

 لەو ڕێككەوتنەی نێوان توركیاو عیراق هەرێم هیچ رۆڵی نییە، دوعا دەكەین نەبێتە بەشێك لەم ئۆپراسیۆنانە.

 ناوبانگی هەرێم هەمووی بووە بەشوخت لەككە، دواخستنی هەڵبژاردن هێشتا ناشرینترو خراپتری دەكات

بڕیارە بەمزوانە نێچیرڤان بارزانى سەرۆكی هەرێم سەبارەت بە پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی كوردستان لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەكان كۆببێتەوە، لەوێ‌ بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن بدات.

پێدەچێت پارتی پێشتر لەگەڵ زۆربەی هێزو لایەنە سیاسیەكان گفتوگۆی كردبێت لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی كوردستان لە 10ی حوزەیران بۆ كاتێكی دیكە كە پێدەچێت مانگی 10ی داهاتوو بێت.

 ئەگەر كۆبونەوەكە بكرێت، پێشبینی دەكرێت یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیش بەشداری لەكۆبونەوەكەدا بكات.

بەدڵنیاییەوە دواخستنی ئەم هەڵبژاردنە قەبارەی زیانەكانی سەر هەرێمی كوردستان هێشتا زیاتر دەكات، ناو ناوبانگی هەرێم كە هەمووی بووە بەشوخت لەككە، دواخستنەكە هێشتا ناشرینترو خراپتری دەكات. 

دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژەدانە بە سیاسەتی چەوت و بەرژەوەندیخوازیی حزبیی و شەخسی لەهەرێمی كوردستان كە لە 30ی حوزەیرانی 2013 بەدرێژكردنەوەی (نایاسایی) ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد، قۆناغ دوای بەقۆناغ دامەزراوە شەرعییەكانیان بێئەرزشكردو هەموویان لە پەلوپۆخست، دواترینیان درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوو لەدەرەوەی هەموو یاساو بنەمایەكی دەستوریی لەئۆكتۆبەری 2022 لەلایەن (پارتی و یەكێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان).

 دەتوانین بڵێین ئەم خولەی پەرلەمان ڕۆڵێكی ئێجگار خراپی بینی لەتێكدانی دامەزراوەكانی حوكمڕانیی و تەنانەت ناشرینكردنی رەنگوڕووی پەرلەمان.

بەپێی واقعی كوردستان كە چەك لەدەست حزبدایەو هێزە سەرەكیەكانیش درێژكراوەی ئەجێندای هەرێمین، پێناچێت ئاسان بێت هەڵبژاردن لە حوزەیرانی ئەمساڵدا بكرێت، بەڵام ئەم شێواوییەی كوردستان لەكاتێكدایە كە ناوچەكە دەكوڵێت و بڕیارە 22ی ئەم مانگە ئەردۆغان بێتە عیراق و شەوێكیش لە هەولێر دەمێنێتەوە.

هاتنی ئەردۆغان لێكەوتەی زۆرخراپی دەبێت، چونكە ڕێككەوتنێكی ئەمنی گشتگیر لەگەڵ عیراق واژو دەكات كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەهەرێمی كوردستانەوە هەیە. 

هاتنی ئەردۆغان ئۆپراسیۆنی تورك لەناو خاكی هەرێم خێراتر دەكات كە ڕەنگە تەنها سنوری پارێزگای هەولێر نەگرێتەوە.

هەرێمی كوردستان لەم بارودۆخەی ئێستا كەس ئیرەیی پێنابات، چونكە هیچ دامەزراوەیەكی شەرعیی نەماوەو هیچ ئاسۆو تروسكاییەكیش بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو ڕێڕەوە چەوتەی ئێستای حوكمڕانانی هەرێم دیار نییە.

 لەلایەك تورك لەڕێی رێككەوتنی ئەمنی عیراق ناچار بەهەندێك ڕێكاری ئەمنی دەكەن و هاوكات بەپێی ئەو ڕێككەوتنە ڕێگا بۆخۆیان خۆشدەكەن تا بەئاسانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی لەناو خاكی هەرێم بكەن لەژێر ناوی لەناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان.

 لەو ڕێككەوتنەی نێوان توركیاو عیراق هەرێم هیچ ڕۆڵی نییە، بەڵكو تەنها دوعا دەكەین نەبێتە بەشێك لەم ئۆپراسیۆنانە!

ئەم دۆخەی هەرێم لەكاتێكدایە كە ململانێی ئیقلیمیی نێوان هێزە كاریگەرەكان ڕۆژ دوای ڕۆژ گرژی و گرفتی گەورەی بەدوایخۆیدا دەهێنێت، ئەگەر هەر بەریەككەوتنێكی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئەو هێزانە دروست ببێت، بەدڵنیاییەوە پروشكی ئەو شەڕو ململانێیانە بەر هەرێمی كوردستانیش دەكەوێت، چونكە سیاسەتێكی یەكگرتووی سەقامگیری نەبووەو ناڕاستەوخۆ بەشێك بووە لەو ململانێیانە.

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

سەرەکی