×

سەرتیپ جەوهەر 23/06/2024 640 جار خوێنراوەتەوە

جارێكی دیكە رێگری لەهەڵبژاردن دەكرێت

🔹 جارێكی دیكە رێگری لەهەڵبژاردن دەكرێت
🔻  بەشداریكردن بەمەرجی پێشوەختە، لەمێژوودا لەقتوی هیچ عەتارێكدا نەبووە
🔻  ئەگەر رۆژێك دەستنیشان نەكرێت، بەمزوانە كۆمسیۆنی بەغدا بەڕەسمیی قسەی دەبێت
🔻  دابەشكردنی بازنەكان و كورسی كۆتا وەك میرات كۆتایی هات، هیچ بیانویەك بۆ رێگریكردن نییە
🔻 مەترسی گەورەی سەر هەرێم دوژمنان نین، بەڵكو بێهیوابوونی خەڵكە لەئایندەی خۆیان

وادیارە جارێكی دیكە گرفتی جددی لەنێوان پارتی و یەكێتیی دروستبووە لەبارەی هەڵبژاردنی كوردستان، تائێستا رۆژێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ودیاریی نەكراوەو كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراقیش چاوەڕێی سەرۆكی هەرێمە، رەنگە لەچەند رۆژی داهاتوو ئەگەر رۆژێك دەستنیشان نەكرێت بەڕەسمیی دەنگیان لێوەبێت. ئەمە لەكاتێكدایە هیچ بیانویەك نەماوە بۆ هەڵبژاردن جگە لەترسی هەردوو حزبی حوكمڕان لەبەدەستهێنانی دەنگ لەم هەڵبژاردنە، بۆیە مەترسی زۆر هەیە جارێكی دیكە هەڵبژاردن دوابكەوێت بۆ كاتێكی نادیار.

ئەگەر پێشتر هەردوو لایەنی سەرەكی لەسەر پرسی بەفرەبازنەكردنی هەڵبژاردن و دابەشكردنی كورسیەكانی كۆتا وەك غەنیمە گرفتیان هەبووبێت، ئەوا ئەو مشتومڕە لەلایەن دادگای فیدراڵ و بەرێككەوتنیان لەگەڵ ئێران یەكلایی كرایەوەو برا بەشكرا.

بەپێی مەنتقی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، ئەگەر تا دوو هەفتەی دیكە رۆژی هەڵبژاردن دەستنیشان نەكرێت، رەنگە كۆمسیۆن نەتوانێت هەڵبژاردنی كوردستان بەڕێوە ببات، چونكە بەپێی هەمواری یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق، پێویستە بەرلە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی كوردستان لەلایەن كۆمسیۆنەوە راگەیەنرابێت و كۆتایی هاتبێت، بۆیە دەرفەتی خۆدزینەوەو دروستكردنی گرێ و گرفت لەبەردەم هەڵبژاردن بۆ هیچ كەس و لایەنێك نەماوە.

دواكەوتنی دیارییكردنی رۆژی هەڵبژاردن جارێكی كوردستان دەخاتە بەردەم چارەنوسێكی نادیار، ئەنجامەكەی هەرچی بێت تەنها پارتی و یەكێتیی لێی بەرپرسیارن. 

ئەوەی دەبینرێت نەپارتی و نەیەكێتیی نایانەوێ‌ لەم دۆخەدا هەڵبژاردن بكرێت، چونكە دەزانن چیان بەخەڵك و بەم نیشتیمانە كردووە! ئەوان دەرفەتێكیان بۆ ژیانی خەڵك نەهێشتۆتەوە، خەڵك تەنها دەنگدانیان بەدەستە تابتوانن كەمێك لەم واقعە بگۆڕن. ئەوانیش وەك حزبە خۆسەپێنەكانی سەردەمی سۆڤیەت، دەیانەوێ‌ بەمەرجی ئەنجامی پێشوەختە، بەرلەهەڵبژاردن دەنگێكی زۆریان بۆ مسۆگەر بكرێت ئینجا بچنە هەڵبژاردن، ئەمەش لەقوتوی هیچ عەتارێكی مێژوودا نەبووە نییە! 

لەمێژووی 33 ساڵی حوكمڕانیی كوردستان، دۆخی هەرێم بەمشێوەیەی ئێستا نەبووە. ئەگەر جاران مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم لەلایەن دەرو دراوسێ‌ و نەیارانەوە بوبێت، ئێستا مەترسی گەورە بێهیوابوونی خەڵكی كوردستانە لەحوكمڕانی هەرێم و ئایندەی ئەم قەوارەیە. دەرئەنجام و لێكەوتەی ئەم دەستی بەدەستیپێكردنەو ئاستەنگ دروستكردنە، دەكەوێتە ئەستۆی حوكمڕانانی هەرێم، هەر ئەوانیش تەحەمولی لێكەوتەو ئەنجامەكانی دەكەن.

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

سەرەکی