×

سەرتیپ جەوهەر 13/07/2024 242 جار خوێنراوەتەوە

داگیركردنێكی بێدەنگ

 🔻 تورك بەنیازە لە 10% بۆ 11%ی خاكی هەرێم داگیربكات
🔻 بەرپرسانی هەرێم و میدیاكانیشیان خۆیان بێدەنگ كردووە
🔻  لەم چەند رۆژە، تورك 11 گوندی زاخۆیان داگیركردووە
🔻 میدیای پارتی و یەكێتیی خۆیان لەباسكردنی داگیركارییەكەی تورك دەدزنەوە
🔻  لەم چەند رۆژە، تورك 11 گوندی زاخۆیان داگیركردووە
🔻 ئەم پەلامارانەی تورك، رەنگە ببێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێم.

مەترسی هاتنی توركیا هێدی هێدی دەردەكەوێت، رۆژانە هێزی زیاترو چەكی گرانترو ناوچەی زیاتر داگیر دەكات. بەپێی دوایین زانیاریی لەناوچەی بامەڕنی و بەرواریی باڵا تائێستا تەنها لەسنوری زاخۆ 11 گوندی نوێیان داگیركردووە، ئەو هێزانە زۆركات رۆژانە بەبێ‌ بوونی هیچ رووبەرووبونەوەیەكی چەكداریی لەگەڵ هێزەكانی پەكەكە، تۆپبارانی گوندو لادێی ئەو ناوچانە دەكەن و ئەوەی لەناو خاكی توركیا بن مامەڵە لەگەڵ دانیشتوانی ئەو گوندانە دەكەن.

بەپێی پێشبینی و لێدوانی بەرپرسانی تورك، رەنگە تا قوڵایی 35 كیلۆمەتر تا ناوچەی برادۆست بەدرێژایی نزیكەی 250 كیلۆمەتر پشتێنەی سنوری نێوان توركیا و هەرێم داگیربكەن، كە بە نزیكەی لە 10% بۆ 11%ی خاكی هەرێم دەخەمڵێنرێت.

ناوی گوندەكانی لەماوەی چەند رۆژی رابردوو جەندرمەی تورك دەستیان بەسەردا گرتووە ئەمانەن: ساركێ، كه‌لا خوارێ، خیزاڤا، زرێزه‌، دێمكا، سه‌رك، سه‌ركێ بێسیلێ، ئاڤا تۆكا، چه‌م جهۆر، مێرگێ، بیركێ، چه‌م كۆرك.
هاتنی ئەمجارەی تورك تەنها داگیركردنی پشتێنەی سنور نییە، بەڵكو ترسێكی زۆر لەسەر هەڵبژاردنی كوردستانیش دروستدەكات كە بڕیارە لە مانگی 10ی داهاتوودا بكرێت! ئەگەر ئەمجارە هەڵبژاردن دوابخرێت بارودۆخی قەوارەی هەرێم زۆر خراپتر دەبێت.

ئەوەی زۆر جێی سەرنجە، هاتنی ئەمجارەی تورك چەندە مەترسیدارە بۆسەر هەرێم و بەئاشكرا پشتێنەی سنور داگیردەكات، رۆژانە تۆپباران و سوتانی پاوان و دارستانەكانی هەرێم لەمیدیاكانی هەرێم و توركیا بڵاودەكرێتەوە، كەچی نە حكومەتی هەرێم و نە هیچ كاربەدەستێكی ئەم قەوارەیەو هیچ حزب و لایەنێك بەتایبەت (پارتی و یەكێتیی) هیچ قسەیەكیان نییەو نەكردووە، تەنانەت وەزیری دەرەوەی عیراق (فوئاد حوسێن) كە كوردە، لێدوانێكی داوە زۆر جێگەی نیگەرانییە، چونكە دەڵێت "توركیا هێرشی نەكردووە، هەندێك جموجۆڵی سەربازیی كردووە".

هێشتا خراپتر، تائێستا حزبەكانی كوردستان بەتایبەت (پارتی و یەكێتیی) لەمیدیاكانیشیانەوە قسەیەكی ئەوتۆیان لەسەر ئەم داگیركارییە نەكردووە، لەئاست ئەم دۆخە بێدەنگ بوون.


هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

هەموو وتارەکانی سەرتیپ جەوهەر

سەرەکی