×

2024-07-04 188 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەیەکى پێشمەرگە: بەهۆى سیاسەتەکانى پارتی قەوارەى هەرێم لە مەترسى لەناوچووندایە

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەیەکی سەربازیی باس لە پەیوەندییەکانی داعش و پارتى یموکراتى کوردستان دەکات و دەڵێت، ئەگەر پارتى لە سیاسەتەکانیشی بەردەوامبێت ئەوا قەوارەی هەرێمی کوردستانمان لەدەست دەچێت، ئاشکراشیدەکات لە سنورى مەخمور نزیکەی دوو ملیۆن عەرەب هەیە بەشێکی زۆریان چەتەی داعشن بە هەماهەنگی پارتی نیشتەجێی ئەو ناوچانەن.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشى سەربازیی ی لە مەخموور، بە ئیرادە میدیاى راگەیاند، پارتى و بارزانی پەیوەندی لە مێژینە و پتەویان لەگەڵ عەرەبە شۆڤێنییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەیە، بەشێکی زۆری چەتەکانی داعش لە دوای ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق، لە کۆتاییەکانی 2016 بەرەو سنووری هەولێر هەڵهاتن، لە گوندەکان، بە ناوی کارکردن و جوتیاریی و ئارامی جێگیرکران، دەیان بەڵگەمان لایە لەسەر ئەوانە.

وتیشى،  نزیکەی دوو ملیۆن عەرەب لە سنوورەکەمان هەیە بەشێکی زۆریان چەتەی داعشن هەموویانیش بە هەماهەنگی پارتی نیشتەجێی ئەو ناوچانەن، ئەگەر پارتى لە سیاسەتەکانیشی بەردەوامبێت ئەوا قەوارەی هەرێمی کوردستانمان لەدەست دەچێت، داوا دەکەین لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێک بێت و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بکەن، بە تایبەت لە کامپی ئاوارەکانی دیبەگە و حەسەن شام، هەروەها لە ناوچەی پیر داود و مامزاوا لە بەحرەکە.

بەوتەى ئەو فەرماندەیە، لە ئێستادا حکومەتی عێراق داوای گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات، پارتی ڕێگریی دەکات لە گەڕانەوەیان لەبەر دوو هۆکار، لە هەڵبژاردنەکان بە کاریان دەهێنێت و لەناو فەوجەکاندا جێگەیانی کردووەتەوە و مووچەی دزراوی خەڵکیان پێ دەدات، لە سەر ئەو بابەتە لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵامان تۆمارکردووە.

لە ئێستادا لە ٪90ی سنووری پارتی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە، هەوڵ دەدەن داگیرکارییەکان بۆ زۆنی سەوز فراوان بکەن، ئەگەر بەردەوامی هەبێت وەڵامی توندمان دەبێت.

دوای ئەوەی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوونی زیاتر لە 300 کۆنە تیرۆرستی داعشی لە ناوچەی بەرواری باڵا لە سنووری دهۆك ئاشکرا کرد، لە ئیستادا لیژنە ئەمنیەکانی عێراق دەستیان کرد بە جموجوڵ بەمەبەستی دەرخستنی ڕاستی پشت هینانی ئەو تیرۆرستانە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و هۆکاری هێنانیان.

 

  • سەردار سیامەند: بارزانی هەموکات دەڵێت با یاسا سەروەر بێت ئەگەر یاسا سەروەرە بۆچی گرفت بۆ گۆڕانکارییەکانی نەینەوا دروستدەکەن

  • یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر هه‌رێم ڕاگەیاند

  • فەرماندەیەکی پێشمەرگە: ئەوەی لە پاڵ سوپای تورکیا دژی کورد شەڕ بکات خیانەتکارە

  • دژى دابەشنەکردنى هاوکارى هاوپەیمانان لیواى 9ى پیادە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

  • وادەی دابەشکردنى مووچەی هێزە ئەمنییەکان راگەیەندرا

  • لەسلێمانی ئیفرازکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران تاوتوێکرا

  • بۆ یەکەمجار خانەقین دەبێتە گەرمترین شار لەسەر ئاستی جیهان

  • له‌باره‌ى مووچه‌ فه‌رمانبه‌ران ئاگاداردەکرێنەوە

  • سوپای تورکیا گەیشتە ناو گوندی سەرگەلێ

سەرەکی