×

2024-07-06 190 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى مووچه‌ فه‌رمانبه‌ران ئاگاداردەکرێنەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتى درایى و ئابورى حکومەتى هەرێم دەڵێت،  سبەی دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاندووە، سبه‌ینێ یەکشەممە 7-7-2024،  له‌هه‌رێمى كوردستان پشوى فه‌رمیه‌  بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشوی فەرمیه، بەڵام ‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی ناوه‌ستێت ‌و به‌رده‌وامده‌بێت، وه‌زاره‌تى داراییش له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاگادار دەکاتەوە کە سەبەینێ باکەکان بەڕووى مووچەخۆرانکراوە دەبن دابەشکردنى مووچەى مانگى شەش دەستپێدەکەن.

بەپێى ئەو خشتەیەى وەزاەرتى دارایى رایگەیاندووە سبەى مووچەى مانگى شەشى هەریەک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابەشدەکرێت.

پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕی 231 ملیارو 605 ملیۆن‌و 531 هه‌زار دینار وه‌ك تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیران(مانگى شه‌ش)ی کەسوکاری شەهیدان ‌و ئەنفالکراوان ‌و زیندانیانی سیاسی ‌و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ‌و خانەنشینانی شارستانی‌ و سەربازیی خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی