×

2024-07-06 357 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەکەمجار خانەقین دەبێتە گەرمترین شار لەسەر ئاستی جیهان

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ 6ی تەمموز خانەقین بەگەرمترین شار لە سەر ئاستی جیهان دەستنیشانکروە لە ناو 15 شاری جیهان.

ماڵپەڕی کەشناسی ئێڵدۆرادۆ لیستی گەرمترین 15 شاری جیهانی بۆ ئەمڕۆ، 6ی تەمووز2024، بڵاو کردەوە و بۆ یەکەمجارە خانەقین دەبێتە گەرمترین شاری جیهان.
 
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە شاری خانەقین بە پلەی گەرمی پێشبینیکراوی 49,4 پلە گەرمترین شاری سەر ڕووی زەوی دەبێت بۆ ئەمڕۆ شەممە.
 
ئاماژە بەوەشدراوە، لە دوای خانەقین  شارەکانی بەغدا و بەسرە و عەلی غەربی و ناسرییە و عەممارەو بەدرە و کوت لەلیستەکەدان لە کۆی 15 شاری جیهان کە هەشت شاریان لە عێراقن.
 
لە هاوینی ڕابردوو شارەکانی بەسره و ناسریەو عەلی غەربی و سەفوان لە عێراق چەند جارێک گەرمترین شاری جیهان بوون بەڵام ئەوە بۆ یەکەمجارە خانەقین وەک شارێکی کوردی دەبێتە گەرمترین شار.

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی