×

2024-07-04 286 جار خوێنراوەتەوە

سوپای تورکیا گەیشتە ناو گوندی سەرگەلێ

ناوەندی هەواڵ


لەکاتژمێر 02:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، 45 تانک و زریپۆشی سوپای تورکیا لە ڕێگەی "ناحیەی بامەرنێ"وە بە قەزای ئامێدیدا تێپەڕبوون و چوونە ناو گوندی سەرگەلێ لە قەزای ئامێدی. 

کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی CPTی ئەمریكی دەڵێت:" هێزەکە لە پشتی گوندی سەرگەلێ جێگیرکراوە و لەبەرەبەیانی ئەمڕۆشدا، سێ جار ناو گوندی سەرگەلێ بۆردوومانکراوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ هاتنی هێزەکەی تورکیادا، بەدرێژایی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی نێوان "گەلی رەشاڤا و گوهەرزێ"یان کردووە.

گوندی سەرگەلێ بە دووری 6 کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی و لە ئێستادا 47 خێزان لەناو گوندەکەدا دەژین بەڵام بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا، 55٪ی دارستان و زەوی کشتوکاڵی ناو گوندەکە سوتاون.

  • سەردار سیامەند: بارزانی هەموکات دەڵێت با یاسا سەروەر بێت ئەگەر یاسا سەروەرە بۆچی گرفت بۆ گۆڕانکارییەکانی نەینەوا دروستدەکەن

  • یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر هه‌رێم ڕاگەیاند

  • فەرماندەیەکی پێشمەرگە: ئەوەی لە پاڵ سوپای تورکیا دژی کورد شەڕ بکات خیانەتکارە

  • دژى دابەشنەکردنى هاوکارى هاوپەیمانان لیواى 9ى پیادە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

  • وادەی دابەشکردنى مووچەی هێزە ئەمنییەکان راگەیەندرا

  • لەسلێمانی ئیفرازکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران تاوتوێکرا

  • بۆ یەکەمجار خانەقین دەبێتە گەرمترین شار لەسەر ئاستی جیهان

  • له‌باره‌ى مووچه‌ فه‌رمانبه‌ران ئاگاداردەکرێنەوە

  • سوپای تورکیا گەیشتە ناو گوندی سەرگەلێ

سەرەکی