×

2024-07-07 328 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر هه‌رێم ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی یەكێتی دەربارەی هێرشەكانی توركیا له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت، هێرشەكان برینداركردنی سیادەی عێراقە و "دەبێت حكومەتی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌". 

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی تەمموزی 2024 له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا، بە ڕۆژنامه‌نوسانی وت:"پێمانوایە ئەم هێرشانە تەجاوزە و برینداركردنی سیادەی عێراقە، بەپێی ماددەی 110 لە دەسەڵاتی حكومەتی عێراقدایە بێتە جواب و ئەگەر داوای هاوكاری لە لایەنێكیش بكات دەبێت داواكە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت."

وتەکانی سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە كاتێكدایە، لەئێستادا  توركیا هێرشێكی نوێی بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی كوردستان دەستپێکردووە، له‌ سنووری پارێزگاکانی  هوەلێرو دهۆك، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان سوپای توركیا و هێزەکانی قەندیلدا به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

تیمی کوردستانیی عێراقی CPT، لەڕاپۆرتێکدا دەڵێت:"بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە دوایین ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا و کاریگەرییەکانی بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و سەر و ماڵی گوندنشینان دەڕوانێت، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، ترسمان لە ئاوارەبوونی سەدان خانەوادەی مەدەنی لە سنووری قەزای ئامێدی هەیە."

تیمی کوردستانیی عێراقی CPT دەشڵێت، تورکیا بە قوڵایی 15 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و 602 گوند مەترسیی چۆڵبوونیان لەسەرە.

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی