×

2024-07-07 255 جار خوێنراوەتەوە

سەردار سیامەند: بارزانی هەموکات دەڵێت با یاسا سەروەر بێت ئەگەر یاسا سەروەرە بۆچی گرفت بۆ گۆڕانکارییەکانی نەینەوا دروستدەکەن

ناوەندی هەواڵ

لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە (02-07-2024) ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، گۆڕانکاری لە پۆستە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا(موسڵ)کرد، یەکێتی نشتیمانی کوردستانیش پۆستی قائیمقامی مەخموری بەرکەوت، قائیمقامی نوێش دەڵێت: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی هەمیشە دڵنایی ئەوە دەکاتەوە "یاسا سەروەرە" ئەگەر یاسا سەروەرە ئەوە گۆڕانکارییەکانی نەینەوا بەپێی یاساو لەچوار چێوەی یاسادا کراون بۆچی گرفتی بۆ دروستدەکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا گۆڕانکاریی لە  پۆستەکانی حکومەتی خۆجێیدا کرد و یەکێتی سێ پۆستی وەرگرت، پارتیش بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد.

سەردار سیامەند، لێپرسراوی مەڵبەندی مەخموری یەکێتی و کاندیدی نوێی پەسەندکراوی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ پۆستی قائیمقامی مەخمور بە دەزگای میدیایی "ئیرادە"ی وت:" دوای بەڕیوەچوونی کۆتا کوبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواو گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکان بەشێوەی هەڵبژاردن کرا دواتر گۆڕانکارییەکان بەشێوەی کاتی ڕاگیران بەڵام کۆتاییان پێنەهاتووە  چونکە  ئەوەی گرنگە بڕیارەکەی ئەنجومەنە  کە سەد لە سەد یاسایی و دروستە و بەپێی یاساو بەپێی دەستوور  دەسەڵاتەکان لای ئەنجومەنی پاریزگاکانە لەو چوارچێوەیەشدا گۆڕانکارییەکان کراون  بەڵام لەڕووی سیاسییەوە گرفتی بۆ دروستبوو هەرچەندە لەکۆتایشدا دەبێت گرفتەکە چارەسەر ببێت و لەپوستی  قائیمقامی مەخمور دەست بەکار بم.

وتیشی:" پێشتر ئەنجومەنی هەماهەنگی پارێزگاکان لەبەیاننامەیەکدا داوای کردبوو گۆڕانکاری پۆستە ئیدارییەکانی سنووری نەینەوا ڕابگیرێن بەلام بۆ وەڵامی ئەو بەیانە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە بەیاننامەیەک وەڵامی دایەوە سەبارەت بەوەی کە گۆڕانکارییەکان یاسایین و پێویستە جێبەجێ بکرێن.

بەپێی زانیارییەکان، مەسعود بارزانی لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا داوای ڕاگرتنی گۆڕانکارییەکانی لەحکومەتی عێراق کردووە، لەوبارەیەوە، سەدار سیامەند، وتی:"  پارتی پێی وایە گۆڕانکارییەکان بەدڵی ئەوان نەبووە لەبەر ئەوەی پارتی لەڕابردوودا زۆرترین پۆستی پارێزگاکەی لابوو بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەم جارەدا کورسییەکانیان کەمیکردووەو بەوەش بەرکەوتەی پۆستەکانیان کەمیکردووە بەڵام تیمی پارتی ئەوەی پێ قبوڵ نەکراو بایکۆتی دانیشتنی ئەنجومەنیانکرد.

قائیمقامی نوێی مەخمور باس لەوەشدەکات:"  ئەگەر دابەشکاری پۆستەکان وەک ساڵانی ڕابردوو بەویستی پارتی بوایە هیچ کێشەیەکی سیاسی دروست نەدەبوو ئەگەر هیچ لایەنێکی دیکەی کوردیش بەشداری ئیدارەی پارێزگای نەینەوا نەبوایە.

سەردار سیامەند، قائیمقامی نوێی مەخمور، دەشڵێت:" مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی هەمیشە دڵنیایی ئەوە دەکاتەوە کە لە هەموو هەلو مەرجێک و بارودۆخێکدا "یاسا سەروەرە" ئەگەر یاسا سەروەرە ئەوە گۆڕانکارییەکانی نەینەوا بەپێی یاساو لەچوار چێوەی یاسادا کراون بۆچی گرفتی بۆ دروستدەکەن.

لەوەڵامی ئەوەی ئایا ئەو دەبێتە قائیمقام یاخود پۆستەکەی پێنادرێت، سەردار سیامەند دەڵێ: بەڵی دەبمە قائیمقام  لەبەر ئەوەی دەسنیشانکردنم بۆ ئەو پۆستە بەرزترین دەسەڵات پەسەندی کردووە کە ئەنجومەنی پارێزگایە هیوادارم بەبێ کێشە دەستاو دەستی دەسەڵات لەمەخمور بکڕیت.

سەردار سیامەند، بەرپرسی مەڵبەندی مەخمور دەشڵێت"بەڵێن بە خەڵکی سنوورەکە دەدەم، قایمقامی هەموو خەڵک دەبم بە بێ جیاوازی، چونکە لە مەخمور کورد و عەرەب و حیزبی دیکەش هەن، هیوادارم بوونیشم بە قایمقام بێ کێشە تێپەڕێت، خۆ ئەگەر هەرکەس و لایەنێک کێشە دروست بکات، دادگەی فیدراڵی هەیە و سکاڵای خۆمان دەگەیێنینە دادگە."

مەخمور ساڵی 1927 بووەتە قەزا، تائێستا 39 قایمقامی گۆڕدراون و سەردار سیامەند لەسەر لیستی یەکێتی دەبیتە  40ـەمین  قائیمقامی مەخمور.

ماوەی 21 ساڵە پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی قائیمقامی مەخمور بەڕێوەدەبات و لەدواکۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا پۆستەکە وەک بەرکەوتەی هەڵبژاردن لەپارتی وەرگیرایەوەو درا بە یەکێتی، یەکێتییش بۆ پۆستی قائیمقام، سەردار سیامەند، لێپرسراوی مەڵبەندی مەخموری داناوە، بەڵام پارتی ناڕازییەو ئامادە نییە پۆستەکە ڕادەستی یەکێتی باکت
 
ئەو کەسانەی دیکە کە هەڵبژێردراون بەمشێوەیەن:

- عامر مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی نەمروود
 
- عەلی ساڵح، قایمقامی قەزای حەزەر
 
- غالب عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەراج
 
- شەعلان عەبدولڕەزاق ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی بەعاج
 
- سەردار سیامەند عەبدوڵڵا، قایمقامی قەزای مەخموور
 
- ئوسامە شاهر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی گەیارە
 
- سامر یوسف حەبیب، قایمقامی قەزای حەمدانییە
 
- تارق دەرک خەلووف، بەڕێوەبەری ناحیەی تەل
 
فەلاح قەنبەر عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی بەرتلە
 
داود جوندی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ
 
- عوەید خەلیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار
 
- یاسر عەساف حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وانکێ
 
- زیاد تەها مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی حەمام عەلیل
 
- سەعد زەین عابدین، بەڕێوەبەری ناحیەی عیازییە

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە 29 کورسی پێکدێت کە سێیان کۆتان. پارتی چوار کورسی و یەکێتی دوو کورسی هەیە. 

یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە دوو کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەیە، سێ پۆستی وەرگرتووە کە بریتین لە قایمقامی مەخموور، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ و بەرێوەبەری ناحیەی وانکێ. 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی