×

2024-07-04 456 جار خوێنراوەتەوە

بەشێک لە پاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشت و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتى دارایى هەرێم رایگەیاند، بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و سەرەتاى هەفتەى داهاتووش دەستبەدابەشکردنى مووچە مانگە شەش دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-7-2024، وەزارەتى دارایى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕى 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژى یەکشەممە 7-7-2024،  دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کەلەسەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوەو تەمویلەکەیان گەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی. 

ئەوە لەکاتێکدایە،  زیاتر لە 80 رۆژە هێزەئەمنییەکان یەک مووچەیان وەرگرتووە و هیچ وادەیەکیش بۆ پێدانى مووچەکانیان  لە ئارادا نییە.

  • سەردار سیامەند: بارزانی هەموکات دەڵێت با یاسا سەروەر بێت ئەگەر یاسا سەروەرە بۆچی گرفت بۆ گۆڕانکارییەکانی نەینەوا دروستدەکەن

  • یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر هه‌رێم ڕاگەیاند

  • فەرماندەیەکی پێشمەرگە: ئەوەی لە پاڵ سوپای تورکیا دژی کورد شەڕ بکات خیانەتکارە

  • دژى دابەشنەکردنى هاوکارى هاوپەیمانان لیواى 9ى پیادە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

  • وادەی دابەشکردنى مووچەی هێزە ئەمنییەکان راگەیەندرا

  • لەسلێمانی ئیفرازکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران تاوتوێکرا

  • بۆ یەکەمجار خانەقین دەبێتە گەرمترین شار لەسەر ئاستی جیهان

  • له‌باره‌ى مووچه‌ فه‌رمانبه‌ران ئاگاداردەکرێنەوە

  • سوپای تورکیا گەیشتە ناو گوندی سەرگەلێ

سەرەکی