2024-07-10 538 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا هێزی زیاتر ڕەوانەی ئامێدی دەکات و لەبازگەکانیشی نوسیووە هاتنە ژوورەوە قەدەغەیە

ناوەندی هەواڵ

 سوپای تورکیا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ سنووری ئامێدی لە بازگەیەکی تورکیاش لە سنووری دەڤەری بەرواری باڵا لەناوخاکی هەرێم تابلۆی داناوەو  لەسەری نووسراوە هاتنە ژوورەوە بۆ ناو سنوور(خاک)ی تورکیا قەدەغەیە.

دوێنێ شەو کاروانێکی سوپای تورکیا کە لە ژمارەیەک زرێپۆش پێکهاتبوو چووە نێو قەزای ئامێدییەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وێنەکان دیمەنی بازگەیەکی سوپای تورکیان لە گوندەکانی دەڤەری بەرواری باڵا و بە زمانی عەرەبی لەسەریان نووسراوە، هاتنە ناوەوە قەدەغەیە، سنووری تورکیا.

نزیکەی مانگێکە هێرشەکانی تورکیا زیادیان کردووە و سوپای ئەو وڵاتەش هێزی سەربازیی زیاتری ڕەوانەی ئامێدی دهۆک و سیدەکانی سەر بە پارێزگەی هەولێر کردووە.

دوێنێش سوپای تورکیا بارەگایەکی پێشمەرگەی لە نزیک گوندی سەرگەلیی لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد و بە هۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە برینداربوون.

  • ئەو منداڵەى لە هەولێر سەگ پەلامارى دا گیانى لەدەستدا

  • بەلاغى کۆبونەوەکەى پیرمام بڵاوکرایەوە

  • مه‌سرور به‌رزانی ئه‌ندازیاری كێشه‌كان

  • سبەی هادی عامری بە دوو پێشنیاری شیعەوە دێتە هەولێر

  • وەفدی رۆژئاوای كوردستان دەچێتە دیمەشق

  • بایکۆتی بەشێک لە لایەنەکان مەسعود بارزانی دوورخستەوە لە کۆبوونەوەکە

  • ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان راگه‌یەندرا

  • وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە

  • کۆمەڵی دادگەری: مووچەی فەرمانبەران قوتی خەڵکە ناکرێ بکرێتە کەرەستەی بانگەشەی هەڵبژاردن

سەرەکی