2025-06-01
88 جار خوێنراوەتەوە
حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هۆشداری ده‌ده‌ن
ناوەندی هەواڵ
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند كه بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی ئاگربه‌سته‌وه له ڕێگه‌ی برایانی نێوه‌ندگیره‌وه، "میسر" و "قه‌ته‌ر"، داوه به "ستیڤ ویتكۆف"ی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی "نیشتمانی" كه تێیدا گه‌شتوون به‌و ده‌رئه‌نجامانه.
له به‌رامبه‌ردا ستیڤ ویتكۆف ڕایگه‌یاند ئه‌و وه‌ڵامه‌ی له "حه‌ماس"ه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌شتووه به ته‌واوه‌تی ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گفتوگۆكانه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا.
هه‌روه‌ها ویتكۆف گوتی: پێویسته حه‌ماس قایل بێت به‌و پێشنیازه‌ی ئاراسته‌ی كراوه، چونكه ته‌نیا چوارچێوه‌یه‌كه ده‌كرێت هه‌مووان بگه‌یه‌نێته یه‌ك، هه‌روه‌ك ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی شه‌ڕ له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه.
ویتكۆف ڕایگه‌یاند قایل‌بوونی حه‌ماس به پێشنیازه‌كه، واته ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌ست بۆماوه‌ی ٦٠ ڕۆژ، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئازادكردنی نیوه‌ی ڕفێنراوه زیندووه‌كان، و ڕاده‌ستكردنی ته‌رمی نیوه‌ی ئه‌و ڕفێنراوانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه نوسینگه‌ی "بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ"ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: وه‌ڵامه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌تكراوه‌یه، و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه.
به‌پێی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئیسرائیل، نه‌ته‌نیاهۆ به پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ و ئازادكردنی ڕفێنراوه‌كان قایلبووه، به‌ڵام حه‌ماس ڕه‌تیكردۆته‌وه، چونكه پێی وایه پلانه ئه‌مریكییه‌كه به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل داڕێژراوه، و هیچ یه‌كێك له داواكارییه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی له‌خۆنه‌گرتووه.
به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، له پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه، ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژ ده‌بێت، و ده‌كرێت درێژ بكرێته‌وه بۆ ٧٠ ڕۆژی دیكه، به‌ڵام ده‌بێت حه‌ماس له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا پێنج ڕفێنراوی زیندوو و ته‌رمی نۆ ڕفێنرا و ڕاده‌ست بكاته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئازاد بكات، هه‌روه‌ك له هه‌فته‌كانی دواتریشدا ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت.
به‌ڵام حه‌ماس بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ر ئاگربه‌ستێك داوای پاشه‌كشه‌ی ته‌واوه‌تی ئیسرائیلی كردووه له خاكی غه‌ززه و لابردنی ئابڵوقه‌ی ئابووری سه‌ر ئه‌و كه‌رته، هه‌روه‌ك له‌به‌رامبه‌ردا بزوتنه‌وه‌كه‌یان ده ڕفێنراو و هه‌ژده ته‌رمی ئیسرائیلیی ڕاده‌ست ده‌كاته‌وه.
پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا هیچ گره‌نتییه‌كی نه‌داوه له‌وه‌ی دوای وه‌ستاندنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست هێزه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك هیچ گره‌نتییه‌كی له‌باره‌ی وه‌ستاندنی یه‌كجاره‌كی بۆردومانه‌كانه‌وه نییه له‌دوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ڕفێنراوه زیندووه‌كان و ته‌رمی كوژراوه‌كان، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه پلانه ئه‌مریكییه‌كه مه‌رجه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ری تێدا نییه و وه‌ڵامه‌كه‌ی حه‌ماس وه‌ك زیادكردنی مه‌رجه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ره بۆ ڕێكه‌وتننامه‌كه، به‌ڵام ئیسرائیل و ئه‌مریكا ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ "دۆناڵد تره‌مپ"ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به گه‌شبینییه‌وه ڕایگه‌یاند كه ئاگربه‌ست له غه‌زه له ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێدا واژۆ ده‌كرێت، به‌ڵام وادیاره كاره‌ساتیی مرۆیی زیاتر له دوو ملیۆن دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه تا ماوه‌یه‌كی نادیاری تر به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣ه‌وه چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی حه‌ماس، له ڕێگه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی و ده‌ریاوه، په‌لاماری ناوچه ئاوه‌دانه‌كانی ئیسرائیلیان دا و زیاتر له ٢٠٠ هاوڵاتی ئیسرائیلییان ڕفاند.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه هێرشێكی چڕی له ئاسمان و زه‌مینه‌وه كرده سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه بچوكه و وا زیاتر له ٦٠٠ ڕۆژه به‌رده‌وامه.
له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی ٩٠٪ خاكی ئه‌و هه‌رێمه وێران كراوه، و ٥٤ هه‌زار كه‌سی سڤیل كوژراون و به سه‌دان هه‌زاری دیكه بریندار بوون.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به پێی لێدوانی به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ١٠٠٪ دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه، كه زیاترن له دوو ملیۆن و نیو دانیشتوان، دوو مانگ زیاتره به‌ده‌ست برسێتییه‌كی كوشنده‌وه ده‌ناڵێنن، دوای ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه، سوپای ئیسرائیل ئاگربه‌سته چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمه‌دا شكاند و بۆردومانی چڕی بۆسه‌ر دانیشتوانی غه‌ززه ده‌ستپێكرده‌وه، و ئابڵوقه‌ی ئابووری ته‌واوه‌تی خستۆته سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه.
-
ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دەم پارتی
|
-
ئیرادە هۆكارى راگرتنى یەكجارەكى كەناڵى ئەلحوڕە ئاشكرا دەكات
|
-
تره‌مپ پێی وایه بایدن له‌سێداره دراوه، و ڕۆبۆتێك خراوه‌ته شوێنی
|
-
حه‌ماس و ئیسرائیل لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كوژرانی ده‌یان كه‌س، له سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كاندا
|
-
حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هۆشداری ده‌ده‌ن
|
-
"داعش" به‌رپرسیارێتی خۆی له دوو هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی نوێی سوریا گرته ئه‌ستۆ
|
-
هه‌سه‌ده ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ پێشنیازێك هه‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان
|
-
عەباس عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانەو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتەکەمان
|
-
تره‌مپ: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین
|
|
|