2025-05-31 61 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان راگه‌یەندرا

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكانى راگەیاند، لە ئێستادا خوێندکاران دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنى وەزارەتەکە ئەنجامەکەیان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتى پەروەردە لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە،  نمره‌ی سه‌رجه‌م پۆله‌ ناكۆتاكان (قوتابخانه‌ حكومییه‌كان) ئێستا له‌  ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌یان به‌رده‌سته‌ و زیاتر له‌ ملیۆنێك و 300 هه‌زار قوتابی ده‌توانن ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دوه‌م له‌و رێگه‌یه‌وه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.

لە پەیامەکەدال داوا لە خوێندکاران دەکات، به‌وریایی و دڵنیایی كۆدی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی نهێنی به‌كاربهێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌ دروستی ئه‌نجامه‌كانت وه‌ربگریته‌وه‌.

وەک وەزارەتى پەروەردە ئاماژەى پێداوە، نوسینی ژماره‌كان به‌نوسینی ژماره‌ی ئینگلیزی ده‌بێت بێ سپه‌یس و هیچ ئاماژه‌یه‌ك ، له‌ ئه‌نجامی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قوتابیان به‌ نوسینی ژماره‌ی كوردی و به‌كارهێنانی سپه‌یس و هه‌ندێك ئاماژه‌  و ژماره‌ی هه‌ڵه‌ی وشه‌ی نهێنی هه‌وڵی داخڵ بونیان ده‌دا كه‌ ڕاسته‌وخۆ سیستم هه‌ژماره‌ی لۆك ده‌كردن، بۆیه‌ پێویسته‌ دڵنیابیت له‌ به‌كارهێنانی دروست.

 

  • دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی دیل و زیندانییەکان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەری سوریا

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕینی خانەنشینی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • بە فەرمى.. هەڵەبجە كرا بە پارێزگا

  • رێبوار هادى: نەوت و بانكەكانى هەرێم بەشێكن لە عێراق

  • بۆ چارەسەرى موچە؛ كورد گرەو لەسەر گۆچانى ئەمریكا دەكات

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

  • بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

  • تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەكالۆریا دەستیانپێکرد

  • زمانى كوردى دەبێت بە بەشێك لە پەخشى تەلەفزیۆنى فەرمیى سوریا

سەرەکی