عەبدوڵا ئۆجەلان
2024-08-15 550 جار خوێنراوەتەوە

پارتی کرێکارانی کوردستان: 41 مانگە هیچ هەواڵێکمان لەئۆجەلان نییە

ناوەندی هەواڵ

پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، 41 مانگە هیچ زانیارییەکەیان لەبارەی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە نییە و ڕەوشی تەندروستی و سەلامەتیی نازانن.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی 40 ساڵ بەسەر  دەستپێکردنی شۆڕشی خەبات و چەکداری ڕایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا گەلێک ئازار چەشتن و خوێنڕشتن هەبوون، بەڵام بەفیڕۆ نەچوون و دەستکەوتی مەزن بۆ ئازادی کوردستان بەدەستهێندراوە.

دەشڵێت، دەوڵەتی تورکیا بۆ تێکشکاندنی هەڵمەتی 15ی ئاب هەموو هێزی خۆی بەکارهێنا، هێرشی ئۆپەراسیۆنی بە هەموو جۆرە ناوێکەوە ئەنجامدا و بەو هاوکارییانەی وەریگرتووە ماوەی چل ساڵە نەیتوانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکبشکێنێت و لاوازیان بکات.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێستادا هەرێمی برادۆست و ڕێکانی و زاپ و مەتینا و حەفتانین فرۆشراون بە دەوڵەتی تورکیا.
پارتی کرێکاران دەشڵیت، ئەزموونی جەنگی 30 ساڵ ئازادیان هەیە و هێزیان پلە بە پلە زیاد دەکات.

 

  • بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

  • تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەكالۆریا دەستیانپێکرد

  • زمانى كوردى دەبێت بە بەشێك لە پەخشى تەلەفزیۆنى فەرمیى سوریا

  • ئەمڕۆ عامرى بۆ پرسى موچە دەگاتە هەرێم

  • ئەو منداڵەى لە هەولێر سەگ پەلامارى دا گیانى لەدەستدا

  • بەلاغى کۆبونەوەکەى پیرمام بڵاوکرایەوە

  • مه‌سرور به‌رزانی ئه‌ندازیاری كێشه‌كان

  • سبەی هادی عامری بە دوو پێشنیاری شیعەوە دێتە هەولێر

  • وەفدی رۆژئاوای كوردستان دەچێتە دیمەشق

سەرەکی