2025-06-01 118 جار خوێنراوەتەوە

زمانى كوردى دەبێت بە بەشێك لە پەخشى تەلەفزیۆنى فەرمیى سوریا

هەمزە مستەفا؛ وەزیرى راگەیاندنى سوریا ئاماژەى بەوەدا: بۆ لەمەودوا زمانى كوردى لەنێو پەخشى فەرمیى تەلەفزیۆنى سوریادا جێگەى دەبێتەوە.

 

 لێدوانەكەى وەزیرى راگەیاندنى ئەو وڵاتە لە دواى كۆبونەوەیەكى ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیرەكانى كابینەى ئێستاى حكومەتى سوریادا هات كە بە مەبەستى چارەسەرى گرفتە سیاسییەكانى دەسەڵاتەكەى لەگەڵ هەسەدە ئەنجامى دابو.

 

 هاوكات، وەزیرى راگەیاندنى سوریا وتیشى، حکومەتى وڵاتەكەى پابەندی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەگەڵ "هەسەدە" لە سوریا، واژۆ كراوە.

 

 جێى ئاماژەیە، بەپێى ئامارە نافەرمییەكان ژمارەى كورد لە سوریا زیاتر لە دو ملیۆن و نیوەو تا ئێستا و لە سەردەمى هیچ رژێمێكى سیاسى ئەو وڵاتەدا كەناڵى فەرمى سوریا پەخشى بە زمانى كوردى نەبوە.

 

  • توندوتیژی دژ به‌ پیاوان له‌ هه‌رێم زیادی كردووه‌

  • ئاڵوگۆڕی دیل و ته‌رمه‌كان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی دیمه‌شق ده‌ستیپێكرده‌وه‌

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕینی خانەنشینی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • بە فەرمى.. هەڵەبجە كرا بە پارێزگا

  • رێبوار هادى: نەوت و بانكەكانى هەرێم بەشێكن لە عێراق

  • بۆ چارەسەرى موچە؛ كورد گرەو لەسەر گۆچانى ئەمریكا دەكات

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

  • بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

  • تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەكالۆریا دەستیانپێکرد

سەرەکی