2025-06-01 104 جار خوێنراوەتەوە

بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

كونسوڵخانەى وڵاتە یەكگرتوەكانى ئەمریكا لە هەولێر لە راگەیاندراوێك دا ئاشكرایكرد، بۆ لەمەودوا هەر هاوڵاتییەك داواى ڤیزاى گەشتیاريى ئەمریكا بكات دەبێت پێشوەختە داواكارییەكەى پێشكەشبكات و پلانى گەشتەكەى دیاری بكات.

كونسوڵخانەكە لە راگەیاندراوەكەیدا ئاماژەى بەوەداوە، لە قۆناغى ئێستادا داواكارى بۆ ڤیزاى وڵاتەكەیان زیادیكردوەو گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و ئێمەش لەو پێناوەدا بە وردى لێكۆڵینەوە لە داواكارى ڤیزاى هەمو كەسێك دەكەین، ئەمەش لەپێناو پاراستنى ئاسایشى نەتەوەیى وڵاتەكەمان و سەلامەتى گشتی. 

كونسوڵخانەى ئەمریكا لە هەولێر، دەكەوێتە گەڕەكى عەینكاوەو لە رۆژانى یەكشەممە تاوەكو پێنچ شەممە لە كاتژمێر هەشتى بەیانى بۆ پێنچى ئێوارە كارەكانى رادەپەڕێنێت.

 

  • توندوتیژی دژ به‌ پیاوان له‌ هه‌رێم زیادی كردووه‌

  • ئاڵوگۆڕی دیل و ته‌رمه‌كان لەنێوان ھەسەدە و حکومەتی دیمه‌شق ده‌ستیپێكرده‌وه‌

  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕینی خانەنشینی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • بە فەرمى.. هەڵەبجە كرا بە پارێزگا

  • رێبوار هادى: نەوت و بانكەكانى هەرێم بەشێكن لە عێراق

  • بۆ چارەسەرى موچە؛ كورد گرەو لەسەر گۆچانى ئەمریكا دەكات

  • دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

  • بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

  • تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەكالۆریا دەستیانپێکرد

سەرەکی