×

18   کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ساڵی 2025 دە پشک بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دیاریکراوە و تیروپشک بۆ ناوەکانیان ئەنجامدەدرێت.

مەحمود سەرمۆدی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی  سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، داوای لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد ئەوانەی ئارەزووی بەجێهێنانی فەریزەی حەجیان هەیە، لە ئەمڕۆوە تا 10 ڕۆژی دیکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان، بە پێچەوانەوە ناوەکانیان دەفەوتێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دایک، باوک، خوشک، برا، کچ و کوڕی شەهید دەتوانن ناوی خۆیان بنووسن، دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی ناو تۆمارکردن تیروپشک بۆ ناوەکانیان ئەنجامدەدرێت.

ڕاشیگەیاند، بۆهەموو وەزارەتی شەهیدان 100 پشک تەرخان کراوە، سنوری سلێمانی 10 پشکی بەردەکەوێت و بۆمان هەیە ناویان بۆ حەج تۆمار بکەین، باسی لەوەشکرد، ساڵانە خواستی زۆر لەسەر پرۆسەکە هەیە و ساڵی پار 700 کەس ناویان تۆمارکردووە بۆیە ناچارییەوە  تیروپشک بۆ ناوەکان دەکەین.

وتیشی، داوامانکردووە پشکەکان زیاد بکرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەت نەیتوانیوە زیادی بکات، هەر بۆیە ئێمە تەنها دەتوانین ناوی 10 حاجی بنووسین و 10 کەسی دیکەش وەک یەدەگ دادەنێین.

هاماژەی بەوەشکرد، تێچووی حەج لەسەر ئەو کەسەیە کە حەج دەکات، ئەوان تەنها ئەو ئاسانکارییەیان بۆ دەکەن کە بە جیا لە کەسانی دیکە تیروپشک بۆ ناوەکانیان ئەنجامدەدەن.

 

  • وەزارەتى دارایى خشتەى مووچەى بڵاوکردەوە

  • وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

  • ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

  • تا کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە دەکرێت

  • هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی مانگی نۆی ڕاگەیاند

  • بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

  • ئەمڕۆ مەراسیمی چلەی شەهید “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوەدەچێت

  • ئومێد سەباح: بۆ دابەشکردنى مووچە چاوەڕێى پارەکەى بەغداین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى بە گرێبەستبوونی وانەبێژان

سەرەکی