×

16   کاتژمێر پێش ئێستا 177 جار خوێنراوەتەوە

مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

ناوەندی هەواڵ

لەگەڵ پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، مەترسی ئەوە دەكرێت عێراقیش پەلكێشی ناو شەڕ و ململانێكان بكرێت، ئەوە لەکاتێکدا سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بەهێزە ئەمنییەکان کردووە لەتەواوی وڵات بکەونە ۆاڵەتی ئامادەباشییەوە.

شەوی ڕابردوو، محەممەد شییاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان ، سەردانێکی لەناکاوی بۆ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرد و تیایدا فەرمانی کرد؛ هێزە ئەمنییەکان لەتەواوی وڵات بکەونە ئامادەباشییەوە و ئاستی هۆشیاری ئەمنی بەرز بکەنەوە.

سوودانی، فەرمانی بەهێزە ئەمنییەکان کرد ئامادە بن بۆ بەرگریی لە سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق، هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ هەر جۆرە پێشهاتێکی چاوەڕوان نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە، نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل تەنیا ئەرکی حزبوڵلا نییە، بەڵكو ئەركی گەل و نەتەوەیە، بۆیە عێراقییەكان لەبەردەم شەڕێكی كراوە و گەورەدان و جەختیش دەكاتەوە، دەچنە ناو قودسەوە و لەوێ نوێژ دەکەن، چونكە بەڵێنی ئایینەكەیانە و دەبێت جێبەجێی بكەن.

ھەڵوێستی دەسەڵاتدارانی عێراق لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە هاویشتنی مووشەکی بالیستی بۆ سەر ئیسرائیل بەرەی شەڕ و ململانێكانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر كرد، بەجۆرێك كە چاوەڕێی پەلكێشكردنی عێراقیش بۆ ناو ئەو شەڕەكە دەكرێت.

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

  • لەڕێگەی زیاتر لە 100 مووشەکەوە هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

  • شەرقلئەوسەت:ئیسرائیل سنوورەکان دەبڕێت لوبنانیش داوای یارمەتی لە دەرەوە دەکات

  • ئیسرائیل ماڵی کوڕی سەرکردەیەکی دیاری فەلەستینی بە ئامانج گرت

  • لە ئێران بەهۆی لافاوەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئیسرائیل ڤیلای براكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كاته‌ ئامانج

سەرەکی