×

14   کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بڵاودەکاتەوە و دەڵێت”ڕۆژی هەینی دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت".

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەهاوکاری بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغداد و جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەشاری بەغدان، لەو ماوەیەدا چەندین کۆبونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەنجامداوەو لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە گەیشتونەتە ڕێکەوتن.

1-دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە بڕی        ( 598,000,000 ) ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

2- لەسەر بڕیاری بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەڕۆژی هەینی (4_10_2024 ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

3-ڕونکردنەوەو زانیاری پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب لەلیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبیانوی جیاواز ڕاگیرابوون، بەداتاو زانیاری دروست و نوسراوی فەرمی پێشکەش بەفەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراو بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت.

4- دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لەمووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتودا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. 2_10_2024
 

  • وەزارەتى دارایى خشتەى مووچەى بڵاوکردەوە

  • وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

  • ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

  • تا کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە دەکرێت

  • هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی مانگی نۆی ڕاگەیاند

  • بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

  • ئەمڕۆ مەراسیمی چلەی شەهید “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوەدەچێت

  • ئومێد سەباح: بۆ دابەشکردنى مووچە چاوەڕێى پارەکەى بەغداین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى بە گرێبەستبوونی وانەبێژان

سەرەکی